عەبدولمەهدی چوار بڕیاری نوێی ده‌ركرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

عەبدولمەهدی چوار بڕیاری نوێی ده‌ركرد

عەبدولمەهدی چوار بڕیاری نوێی ده‌ركرد

پرس میدیا 

عادل عه‌بدولمه‌هدی چوار بڕیاری نوێی ده‌ركرد بۆ رێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا. 

سەرۆک وەزیرانی دەست لەکار کێشاوەی عێراق چەند بڕیارێکی توند دەردەکات و هەڕەشە دەکات. 

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەست لەکارکێشاوەی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بەیاننامەیەکی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا ئاماژەی بە رێکارەکانی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا لە وڵاتەکەی، کردووە. 

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌چواری بڕیاری نوێ كردووه‌وهەڕەشەی سزای توندیشی لەو کەسانە ده‌كات کە پێشێلی ئەو بڕیارانە دەکەن. 

بڕیارە نوێیەکانی عادل عەبدولمەهدی: 

1-  پێویستە هاووڵاتی بە تەواویی پابەند بێ بە قەدەغەی هاتوچۆ. 

2- سزای دارایی بەسەر ئەو کەسانەی پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ نابن، دەسەپێندرێت و ئۆتۆمبێلەکانیان تا کۆتایی قەدەغەکردنەکە، دەستی بەسەردا دەگیرێ. 

3- چوونی زیارەتکاران بۆ سەر مەزارەکانی شیعە، قەدەغەیە. 

4- پێویستە هەموو دەزگاکانی وڵات ئەو بڕیارانە جێبەجێ بکەن. 

بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا 164 کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 12 کەس گیانیان لەدەست داوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©