پۆلیس دوو تۆمەتبار دەستگیردەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پۆلیس دوو تۆمەتبار دەستگیردەکات

پۆلیس دوو تۆمەتبار دەستگیردەکات

پرس میدیا

دوو تۆمەتبار هاووڵاتییەک دەڕفێنن و ئه‌شكه‌نجەی دەدەن، پاشان هەر دوو تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێن، لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووه‌: پاش ئه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ 16-3-2020 هاوڵاتییه‌ك كه‌ پیشه‌ی‌ ڕۆژنامه‌نوسه‌و له‌بواری‌ مافه‌كانی مرۆڤدا كارده‌كات، له‌بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێن سكاڵای‌ له‌سه‌ر دو كه‌سی‌ نه‌ناسراو تۆماركرد، كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان ڕفاندووه‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ نادروست‌و دور له‌ڕه‌وشتی‌ مرۆڤایه‌تی‌ وێنه‌یان گرتووه‌، هه‌روه‌ها له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و لێداندا ده‌ست‌و سه‌ری‌ سكاڵاكاریان شكاندووه‌، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ راسته‌وخۆی‌ عه‌میدی‌ مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی پارێزگای‌ سلێمانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا له‌ماوه‌ی‌ دوو سه‌عاتدا شوێنی‌ هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی پێنجوێنه‌وه‌ ده‌ستگیركران‌و له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندانا.

پۆلیس ئەوەشی خستووەتەڕوو، له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ك،م،س) ته‌مه‌ن 30 ساڵ دانیشتوی‌ ناحیه‌ی‌ عه‌ربه‌ت‌و (ج،ح،ع) ته‌مه‌ن 37 ساڵ دانیشتوی‌ قه‌زای‌ پێنجوێن، به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ (421) (405-31) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©