بنەمەڵەکەی رونکردنەوەی ئاسایشی هەولێر رەددەکەنەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بنەمەڵەکەی رونکردنەوەی ئاسایشی هەولێر رەددەکەنەوە

بنەمەڵەکەی رونکردنەوەی ئاسایشی هەولێر رەددەکەنەوە

پرس میدیا

ئاسایشی هەولێر، لە رونکردنەوەیەکیدا رایگەیاند، لەبەرئەوە ئەو پاسەوانەی رێباز حەملان وەزیری پێشووی دارایی دەسگیرکراوە سیخوڕی كردوە، بنەماڵەكەی رۆژگار رزگاریش، سەرلەبەری روونكردنەوەكەی ئاسایشی هەولێر رەددەكەنەوە.


بنەماڵەی رۆژگار ڕزگار رونكردنەوەیەکیان بڵاوكردووەتەوە تێیدا هاتووە: "لە خانەوادەی رۆژگار رزگارەوە سەر لەبەری ئەوهەواڵە رەتدەكەینەوە كەبرای ئێمە جاسوسی كردبێت تەنیا تۆمەتێكی رێبازحملان بوو كەچەندین حیزب وپەتپەتێنی حیزبایەتی كرد".

بنەماڵەی ئەوپاسەوانەی ڕێباز حەملان، وەزیری دارای پێشوو، ئاماژە بۆ ئەوەشدەکەن کە "دوای نۆمانگ ئاسایش هاتەدەنگ، لەكاتێكدا نۆمانگە براكەی ئێمە بێسەروشوێنە، دوای ئەوەی لەمیدیاو سۆسیال میدیا ئەوەمان بڵاو كردەوە،كەبراكەی ئێمە لەلایەن ئاسایشی پارتی بێسەرو شوێن كراوە، ئینجا دانیان بەوەنا كەبراكە ئێمە لەلایەن ئەوانەوە دەستگیركراوە".

ئەوەشدەخەنەڕوو: "ئێمە وەكوبنەماڵەی رۆژگا رزگار، رایدەگەیەنیین، كە وتەكانی ئاسایشی هەولێر دوورە لەڕاستی و براكەی ئێمە ٥٨ رۆژ لەژێر ئەشكەندابووە ".

ئەو بنەمەڵەیە ئەوەش ئاشكرادەکەن،" لەكاتی بێهۆشیدا پەنجە مۆریان پێكردووە، لەماوەی نۆ مانگەدا بۆچی نە یانووت سیخورە، خێرە ئێستا تۆمەتان خستەپاڵی، دوای ئەوەئێمە چیمان هەیە لەمووڵاتەدا تا سیخوری بكەین تەنها نەوت ئەویش بە ئاشكرا دەیفرۆشن".

بنەماڵەی رۆژگار رزگار، راشیدەگەیەنن: بەداخەوە ئەوەی لەم ووڵاتەدا دەكرێت، بەئاسانی دەتوانرێ بكرێیت بەجاسووسوو بەتیرۆریست."


داڕشتنەوە: باران









ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©