دەربارەی خۆراک دڵنیایی دەدرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پرس میدیا

ژووری بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێداویستیی لە تەواوی کۆگاکانی خۆراکدا هەیە هیچ کەموو کوڕییمان نییە، رۆژانەش بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان دەیان کۆنتێنەر خۆراک دێتە شاری سلێمانی.


ژووری بازرگانیی و پیشەسازیی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، کە تەواوی هاووڵاتیان لەهەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، لە ئێستادا لەماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە پەلەنەکەن لەکڕینی ئەو هەموو پێداویستییە خۆراکییە کە دەچنە مارکێتەکان و مەترسیی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر دەکەن.

راشیگەیاندوە، پێداویستیی لە تەواوی کۆگاکانی خۆراکدا هەیە هیچ کەموو کوڕیمان نییە، لەدەروازەکانی ئومقەصر، بەندەر عباس کاڵاو شتومەکی خۆراکی زۆر هەیە، لەگەڵ نوسینەگەی سەرۆک کۆماره عێراق پەیوەندیمانکردووە دەربارەی ئەو بارانەی لە بەندەری ئومقەصرن بەزوترین کات بەڕێ دەخرێن.

ژوور بازرگانیی و پیشەسازیی شارەکە ئاماژە بەوەشکدەکات: رۆژانە بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان و پشکنین، دەیان کۆنتێنەر خۆراک دێتە شاری سلێمانی و دابەش دەکرێت بەسەر تەواوی هەرێم و عێراق.

ژووری بازرگانی سلێمانی، داواش لەتەواوی هاووڵاتیان دەکات لەماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە رێنماییە تەندروستیئەکان جێبەجێبکەن و نەچنە دەرەوە.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©