ئاسایش ئەنجامی پشکنینی ماددە زەردەکە ئاشکرادەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئاسایش ئەنجامی پشکنینی ماددە زەردەکە ئاشکرادەکات

ئاسایش ئەنجامی پشکنینی ماددە زەردەکە ئاشکرادەکات

پرس میدیا

ئاسایشی سلێمانی ریگەیاند، لە ئەنجامی ئەو پشكنینە تەندروستییانەی کراوە دەرکەوتووە ماددە زەردەکەی سنوری قەرەداغ، چەند پێکهاتەیەکی کیمیاییە لە سروشتدا هەیە و هیچ مەترسییەکی نییە.


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیاندراوێکیدا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان و پشكنینی تەندروستیی ئەو ماددە زەردەی لەسنوری قەزای قەرەداغ بینرا بڵاوكردەوەو رایگەیاند، چەند پەڵەیەكی زەردە لەقەرەداغ و شاخ و پێدەشتەكانیدا بیندراوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، نمونەی ئەو پەڵە زەردانە وەرگیراوە و بۆ پشكنین رەوانەی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی كراوەو بەپێی پشكنینەكان ئەو مادە زەردە چەند پێكهاتەیەكی كیمیاییە كە لەسروشتدا هەیە و لە هەردوو ماددەی دوانە ئۆكۆسیدی سلیكۆن و دوانە ئۆكسیدی كالسیۆم پێكهاتووە.

لە چەند رۆژی رابردوودا، لە راگەیاندنەکاندا ئەوە بڵاوكرایەوە كە ماددەیەكی زەرد لە چەند ناوچەیەكی قەرەداغ بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەشكرابوو، كە پێدەچێت لە فڕۆكەوە مادەكە خرابێتەخوارەوە.


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©