چین: بەڵگەهەن پشتڕاستیدەکاتەوە ئەمریکا کۆرۆنای دروستکردوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

چین: بەڵگەهەن پشتڕاستیدەکاتەوە ئەمریکا کۆرۆنای دروستکردوە

چین: بەڵگەهەن پشتڕاستیدەکاتەوە ئەمریکا کۆرۆنای دروستکردوە

پرس میدیا

وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی چین ئاشکرایدەکات، کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە دروستکراوە.


تشاو لی جیان وەتەبێژی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند: بەڵگە هەیە کە دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ڤایرۆسی کۆرۆنای لە چین بڵاوکردوەتەوە.

جەختیکردەوە: بەڵگەهەن، ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19 پێشتر لەلایەن زانایانی ئەمریکییەوە لە ساڵی ٢٠١٥ دروستکراوە.

راشیگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خاوەنی ڤایرۆسەکەیە و هەموو زانیارییەکی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ هەیە، لە چین-ش بڵاویکردەوە؛ شارەزایەکی چاینەیی لە ئەرشیفدا وتارێکی هەیە کە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە گۆڤاری "Nature Medicine" بڵاوکراوەتەوە، ئەوە ئاشكرادەکات و پشتڕاستی دەکاتەوە کە زاناکانی ویلایەکگرتووەکانی ئەمریکا دەتوان بە شێوەیەکی نوێ ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست بکەن کە راستەوخۆ کاریگەریی لەسەر مرۆڤ جێدەهێڵێت.

نووسەری ئەو وتارە، جەخت لەوەدەکاتەوە، کە سەرچاوەی ڤایرۆسی COVID -19 لە ڤایرۆسی SHC014 -ەوە بووە، کە لە شەمشەکوێرەدا دۆزاریەوە و "ڤایرۆسی چیمێریک - Chimeric virus" (ڤایرۆسێک کە خاوەنی دوو یان چەند خانە و توێژی جینەتیکی جیاوازە) بە شێویەک دەرستدەکرێت کە لەگەڵ لەشی مرۆڤدا بگونجێت.


وەرگێڕان: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©