ته‌ندروستی سلێمانی داوای سنووردار كردنی مه‌رزی باشماخ ده‌كات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

  ته‌ندروستی سلێمانی داوای سنووردار كردنی مه‌رزی باشماخ ده‌كات

ته‌ندروستی سلێمانی داوای سنووردار كردنی مه‌رزی باشماخ ده‌كات

پرس میدیا

به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، له‌مه‌رزی باشماخ شۆفیرانی ئێرانی و عێراقییه‌كان تێكه‌ڵ ده‌بن و هیچ مێكانزكێك نییه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی. داواش ده‌كات هاورده‌كردن سنووردار بكرێت. 

له‌نووسراوێك كه‌ سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی گستی سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت ئاراسته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی و پارێزگاری سلێمانی كردووه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كه‌ تیمێكی ته‌ندروستی سه‌رداین مه‌رزی باشماخیان كردووه‌، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ له‌وێ قه‌ره‌باڵغی و تێكه‌ڵییه‌كی زۆری شۆفیرانی ئێرانی و عێراقییه‌كان هه‌یه‌و هه‌روه‌ها هیچ مێكانیزمێك نییه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی. 

بۆیه‌ ته‌ندروستی سلێمانی داوا ده‌كات، ته‌نیا رێگه‌ به‌هاورده‌ كردنی خۆراك و پێداویستی پزیشكی بدرێت. 

هه‌روه‌ها له‌خاڵی دووه‌مدا هاتووه‌، سنووردار كردنی هێنانی سوته‌مه‌نی به‌پێی پێداویستی شاری سلێمانی. 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئاوات شێخ جه‌نا وه‌زیری دارایی و ئابووریی سه‌ردانی هه‌مان مه‌رزی كردو رایگه‌یاند كه‌ پێشێلكاری هه‌یه‌ و شۆفیرانی ئێرانی و عێراقی تێكه‌ڵی یه‌كتر ده‌بن و پابه‌ندی رێنمانییه‌ ته‌ندروستییه‌كان نه‌بوون.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©