دەربارەی کۆرۆنا داوای لێبوردن دەکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دەربارەی کۆرۆنا داوای لێبوردن دەکرێت

دەربارەی کۆرۆنا داوای لێبوردن دەکرێت

پرس میدیا

پزیشکیک چەند مانگێک لەمەوبەر لە شاری وهانی چین وەک یەکەم کەس هاوڕێ پزیشکەکانی لە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هیچ گوێیان بە قسەکانی نەداوە و دەستگیریان کردووە. 

لی وینلیانگ ئەو پزیشکەی چەند مانگێک لەمەوبەر لە شاری وهانی چین وەک یەکەم کەس هاوڕێ دکتۆرەکانی لە مەترسی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا ئاگادارکردووەتەوە، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی چین گوێی بۆ نەگیراوە و دەستگیریان کردووە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری نادروست و دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان بۆ کردەوە. 

پاش ئەوەی وینلیانگ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لەدەست دەدات، دەستەی سەرچاوەی مرۆییەکان و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە ووهان بڕ ١١٧ هەزار دۆلار دەبەخشنە خێزانی ئەو پزیشکە و حکومەتی چینیش بە فەرمی داوای لێبوردنی لە خێزانی ئەو پزیشکە کرد و ئاماژەیان بە کشانەوەی سکاڵاکە کرد لە دژی. 

دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاند، "پۆلیس بەشێوەیەکی هەڵە مامەڵەی لەگەڵ دۆسیەکەدا کردووە و ئەو پزیشکە تەمەن ٣٤ ساڵەیان بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵی نادروست سەبارەت بە مەترسی ڤایرۆسەکە رووبەرووی لێکۆڵینەوە کردووە". 

ئاماژەی بەوەشکراوە، "وینلیانگ هاوڕی پزیشکەکانی لە مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی هاوشێوەی کۆرۆنای سارس ئاگادارکردووەتەوە و داوای لێکردوون ڕێکاری پێویست بگرنەبەر، بەڵام بە پێچەوانەوە سەرزەنشتکراوە". 

پاش ئەوەی وینلیانگ لە کۆتایی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو ٧ نەخۆش لە نەخۆشخانە دەبینێت، بۆی دەردەکەوێت کە هەڵگری ڤایرۆسێکن هاوشێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای سارس، بەزووی نامەیەک ئاراستەی هاوڕی پزیشکەکان دەکات، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی ووهانەوە دەستگیردەکرێت و ئاگاداری دەکەنەوە کە هەرگیز هەواڵی نادروست بڵاونەکاتەوە. 

پاش چەند ڕۆژێک وینلیانگ ئازاد دەبێت دەگەڕێتەوە سەرکارەکەی لە نەخۆشخانە و چارەسەری تووشبووان دەکات، بەڵام بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ تووشبووانی ڤایرۆسەکە تووشی ڤایرۆسەکە دەبێت و دەخرێتە ژێر چاودێرییەوە و لە ٦ی شوباتی ئەم ساڵ بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆسۆزییەکی زۆری بۆکراو و بوو بە هێمایەکی نیشتمانی بۆ ئەو وڵاتە. 

وەرگێڕان: توانا ئەحمەد
داڕشتەوە: پێشکەوت

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©