"هه‌ڵه‌بحه‌ دروشم و پیاهەڵدان و بەڵێنێ بریقەداری نەویستووە و ناشیەوێت" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"هه‌ڵه‌بحه‌ دروشم و پیاهەڵدان و بەڵێنێ بریقەداری نەویستووە و ناشیەوێت"

"هه‌ڵه‌بحه‌ دروشم و پیاهەڵدان و بەڵێنێ بریقەداری نەویستووە و ناشیەوێت"

پرس میدیا 

كۆمه‌ڵه‌ی قوربانی هه‌ڵه‌‌بجه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، هەڵەبجە نەك ئێستا بەڵكو لە ڕابردووشدا دروشم و پیاهەڵدان و بەڵێنێ بریقەداری نەویستووە و ناشیەوێت. هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: پڕۆژی ستراتیژیی و ئاوەدانكردنەوەی بۆ هاوڵاتی و هاونیشتیمانیانی شاری دەوێت و شیاوی ئەوە نییە بەمشێوەیە وەك پارێزگایەكی بێ خزمەت بمێنێتەوە. 

لەیادی 32ەمین كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە لەبەیاننامەیەكدا پەیام و داواكاری هاونیشتمان و كەسوكاری شەهیدانی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان خستەڕوو. 

لەبەیاننامەكەدا هاتووه‌ "بۆ زیادنەكردنی مەترسی پەتای كڕۆناو پابەندبوونمان بە بڕیاڕی لیژنەی بەرەنگاروونەوەی پەتاكە، نەمانتوانی یادی ئازیزانمان بكەینەوە، بەڵكو لەماڵەكانمان و لەدڵ و دەروونماندا ساڵیادی ئەمساڵ بەرز ڕادەگرین". 

هه‌روه‌ها جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه‌ "هەڵەبجە نەك ئێستا بەڵكوو لە ڕابردووشدا دروشم و پیاهەڵدان و بەڵێنێ بریقەداری نەویستووە و ناشیەوێت و پڕۆژی ستراتیژیی و ئاوەدانكردنەوەی بۆ هاوڵاتی و هاونیشتیمانیانی شاری دەوێت و شیاوی ئەوە نییە بەمشێوەیە وەك پارێزگایەكی بێ خزمەت بمێنێتەوە، كە ناوی گەورە كراوە، بەڵام بێ خزمەت و لە كرداری خزمەتكردنیدا فەرامۆشكراوە". 

له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا، داواكارییه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ تێیدا هاتووه‌ "دەبێت پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەو قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتوان و بەركەوتووانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بكرێتە هەوێن و بەشێكی گرنگی پەیام و بەرنامەی كاری نوێنەرانی كوردستان لە دانووستانەكانیان لەگەڵ بەغدا و چیتر نەدرێتە دەستی قەدەر و دۆسیەی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە مامەڵەیەكی دروستتری لەگەڵدا بكرێت". 

له‌رۆژی 16ی ئازاری ساڵی 1988 له‌لایه‌ن فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی رژێمی به‌عسی عێراقه‌وه‌ كیمیابانكرا و زیاد لە پێنج هەزار هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و هەزاران کەسیش بریندار بوون و ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌شی به‌ره‌و ئێران رۆیشتن و ئاوارە بوون. هه‌تا ئێستاش به‌شێكی زۆر له‌برینداره‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراون و خه‌ڵكه‌كه‌ قه‌ره‌بوو نه‌كراونه‌ته‌وه‌و شاره‌كه‌ ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه‌. 

بۆیه‌ له‌م یاده‌ پرس میدیا به‌یاننامه‌ و بروسكه‌ و په‌یامی هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی و حزبی و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراقی بڵاونه‌كرده‌وه‌. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©