كەمپینی دەرفەت: هەڕەشەی نانبڕین لە کارمەندانی کەرتی تایبەت دەکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

كەمپینی دەرفەت: هەڕەشەی نانبڕین لە کارمەندانی کەرتی تایبەت دەکرێت

كەمپینی دەرفەت: هەڕەشەی نانبڕین لە کارمەندانی کەرتی تایبەت دەکرێت

پرس میدیا

كەمپینی دەرفەت رایدەگەیەنێت، هەندێک لە خاوەن کار و خاوەنی کارگەکان لەم دۆخەدا هەڵسوکەوتی نەشیاو بەرامبەر کارمەندانیان دەنوێنن و هەندێکیان ڕێنماییەکانیان پێشێلکردووە و هەندێکیشیان سوودیان لە کەلێنیی ناو ڕێنماییەکان وەرگرتووە هەڕەشەی نانبڕین لە کارمەندانیان دەكەن. 

لەراگەیەندراوێكدا كەمپینی دەرفەت كە ئاڕستەی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و ئیدارە خۆجێیەكان و ئەنجومەنی پارێزگاكانی كردووە ئاماژەی بەوەكردوە، هەندێک لە کارگەکان بەهیچ شێوەیەک پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەت نەبوون و بەردەوامن لە کارکردن بە کرێکارە ناوخۆیی و بیانییەکان.

باسیان لەوەشكردووە، هەندێک لەو کارگانە لەلایەن قائیقامییەتەکانەوە ڕێگەپێدانی هاتوچۆیان بۆکراوە لەکاتێکدا ئەو کاڵایەی بەرهەمی دەهێنن کاڵای پێویستی ڕۆژانە نییە و ئەو ڕێگەپێدانە بووەتە فشار بەسەر کرێکارەکانەوە و ناچارکراون بگەڕێنەوە  سەر کارەکانیان.

دەقی راگەیەندراوەكە: 

کەمپەینی دەرفەت: هەڕەشەی نانبڕین لە کارمەندانی کەرتی تایبەت دەکرێت
ڕاگەیەنراوێک لە کەمپەینی دەرفەتەوە
بەڕێزان 
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی
ئەنجومەنی پارێزگاکان
ئیدارە خۆجێییەکان
دەزگاکانی راگەیاندن
وەکو روونە لای هەمووان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ڕێوشوێنێکی گرتووەتەبەر و قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنراوە، بەڵام لەم دۆخەشدا هەندێک لە خاوەن کارە بەڕێزەکان و بەتایبەتیش خاوەنی کارگەکان هەڵسوکەوتی نەشیاو بەرامبەر کارمەندانیان دەنوێنن و هەندێکیان ڕێنماییەکانیان پێشێلکردووە و هەندێکیشیان سوودیان لە کەلێنیی ناو ڕێنماییەکان وەرگرتووە، ئێمە لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا لەڕێگەی تیمەکانمانەوە زانیاری وردمان کۆکردووەتەوە لەبارەی دۆخی ئەو کارمەندانەی کەرتی تایبەت و بەتایبەتی کارگەکان و لێرەدا بە چەند خاڵێک دەیخەینەڕوو:
یەکەم: هەندێک لە کارگەکان بەهیچ شێوەیەک پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەت نەبوون و بەردەوامن لە کارکردن بە کرێکارە ناوخۆیی و بیانییەکان.
دووەم: هەندێک لەو کارگانە لەلایەن قائیقامییەتەکانەوە ڕێگەپێدانی هاتوچۆیان بۆکراوە لەکاتێکدا ئەو کاڵایەی بەرهەمی دەهێنن کاڵای پێویستی ڕۆژانە نییە و ئەو ڕێگەپێدانە بووەتە فشار بەسەر کرێکارەکانەوە و ناچارکراون بگەڕێنەوە  سەر کارەکانیان.
سێیەم: هەندێک لە خاوەن کارگەکان بە کارمەندەکانیان وتووە کە ئەگەر وادەی ڕاگرتنی کارەکانیان لەوەزیاتر درێژە بکێشیت ناتوانن مووچەکانیان پێبدەن.
چوارەم: هەڕەشە لە هەندێک کارمەند کراوە کە لەبەر سەلامەتی خۆیان و کەسوکاریان لە ماڵەوە ماونەتەوە و پێیان وتراوە ئەگەر نەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان دەردەکرێن.
پێنجەم: لە زۆرێک لە کارگەکاندا ڕەچاوی مەرجە تەندروستییەکان نەکراوە و بە دەیان کرێکاری بیانیی و ناوخۆیی تێکەڵدەکرێن و بەیەکەوە ناندەخۆن و دەمێننەوە و کاردەکەن.
ئێمە لە کەمپەینی دەرفەت تەواوی زانیاریی و داتا و بەڵگەکانمان پاراستووە لەبەر ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی کرێکاران،  ئەگەر هەر لایەنێکی پەیوەندیدار بە پێویستی زانی بەڵگەکان دەخەینەڕوو.
بەهیوای سەلامەتی و بەدەنگەوەهاتنیی خێرا
کارمەندانی کەرتی تایبەتیش شایستەی ژیان و تەندروستیی باشن
کەمپەینی دەرفەت
١٧/٣/٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©