رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێشنیارێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نوێژی هه‌ینی ده‌خاته‌ڕوو - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێشنیارێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نوێژی هه‌ینی ده‌خاته‌ڕوو

رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێشنیارێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نوێژی هه‌ینی ده‌خاته‌ڕوو

پرس میدیا 

ڕابه‌ری‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌، په‌یامێكی‌ پێنج خاڵی له‌سه‌ر ڕووبه‌روبونه‌وه‌ی‌ ڤایروسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند ناکرێت به‌بیانوی ئه‌م ڤایرۆسه ‌شه‌عائیره‌کان به‌تایبه‌ت نویژی جومعه ‌بوه‌ستینرێت، چه‌ند پێشنیارێك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نوێژی هه‌ینی ده‌خاته‌ڕوو. 

عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز، رابه‌ڕی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ په‌یامێكی پێنج خاڵی بڵاوكرده‌وه‌و داوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی نوێژی هه‌ینی ده‌كات و ده‌ڵێت "موسڵمانان ده‌کرێت بچینه ‌سه‌ر رای ئه‌و زانایانه‌ی که ‌فه‌رموویانه: ‌ده‌کرێت نویژی جومعه ‌له ٣ که‌سیش پێکبێت. ئه‌وکاته‌ له‌مزگه‌وته‌کان ته‌نھا وتاربیژی جومعه ‌و دوو که‌سی تر جومعه‌که ‌ئه‌نجام بده‌ن و له‌ته‌له‌فزیون و تۆڕه‌کومه‌ڵایەتیه‌کان په‌خش بکرێت، به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "ھاوکات موسڵمانان له‌ماڵه‌کانی خۆیانه‌وه ‌ده‌ست نوێژبگرن و رووه‌و قیبله ‌دابنیشن به‌بێ ده‌نگ وابزانن له ‌مزگه‌وتن له‌گه‌ڵ مامۆستا شعائیره‌کان جێ بەجێ بکه‌ن ونویژه‌که‌یان به ‌جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام بده‌ن له‌ڕێگەی ته‌له‌فزیون یان ھه‌ر ئامێرێکی تربێت". 


عیرفان عه‌بدولعه‌زیز پێنج خاڵی‌ له‌په‌یامه‌كه‌یدا بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ بریتین له‌: 

١-به‌رده‌وامی مانه‌وه‌ی خه‌لک له‌ناوماڵه‌کانیان و ده‌رنه‌چونیان به‌مه‌به‌ستی پاراستنیان. 

٢- مسوڵمانان ده‌کریت بچینه ‌سه‌ر رای ئه‌و زانایانه‌ی که ‌فه‌رموویانه ‌ده‌کرێت نویژی جومعه‌له٣ که‌سیش پێک بێت ئه‌وکاته‌ له‌مزگه‌وته‌کان ته‌نھا ووتاربیژی جومعه ‌و اتر جومعه‌که ‌ئه‌نجام بده‌ن و له‌ته‌له‌فزیون و توره‌کومه‌ڵایەتیه‌کان په‌خش بکرێت به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ . 

٣- ھاوکات مسوڵمانان له‌ماڵه‌کانی خۆیانه‌وه‌ده‌ست نوێژبگرن و رووه‌و قیبله ‌دابنیشن به‌بێ ده‌نگ وابزانن له ‌مزگه‌وتن له‌گه‌ڵ مامۆستا شعائیره‌کان جێ بەجێ بکه‌ن ونویژه‌که‌یان به ‌جه‌ماعه‌ت ئه‌نجام بده‌ن له‌ڕێگەی ته‌له‌فزیون یان ھه‌رئامێرێکی تربێت. 

٤- زانایان پێ یان وایه ‌ئه‌مه‌چاره‌سه‌ریکی کاتی گونجاوه ‌بۆ ئه‌م حاله‌ته ‌زۆر زه‌رورانه ‌ئه‌گینا ھیچ پاساوێک نیه‌ بۆ ته‌رک کردنی شه‌عائیری خودا . 

٥- إن شا‌والله‌ خوای گه‌وره‌خێری جومعه‌که ‌و ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌که ‌وه‌ک خۆی ده‌نوسێت له‌به‌ربونی عوزری شه‌رعی ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێکارانه‌جێ به‌جێ بکرێت له‌م کاته‌ ناھه‌مواره‌دا ... 

به‌ھیوای تێپەڕاندنی ئه‌م دۆخەوسه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه‌دا و شیفای زوو بۆ نه‌خوشه‌کان.. 

وصلی الله علی‌ محمد واله.. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©