فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌شته‌كانی ده‌دات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌شته‌كانی ده‌دات

فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌شته‌كانی ده‌دات

پرس میدیا

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، جگە لە شاندە فەرمی و دیپلۆماتكارەكان، هەر كەسێك كە دێتە هەولێر، هاووڵاتی هەر وڵاتێك بێت، راستەوخۆ رێنماییەكانی كەرەنتینەی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت. 

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ گه‌شته‌كانی بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، جگە لە شاندە فەرمی و دیپلۆماتكارەكان، هەر كەسێك كە دێتە هەولێر، هاووڵاتی هەر وڵاتێك بێت، كە لە ماوەی ٣٠ رۆژی رابردوودا سەردانی یەكێك لەم وڵاتانەی خوارەوەی كردبێت، لە كاتی گەیشتنی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، راستەوخۆ رێنماییەكانی كەرەنتینەی بەسەردا جێبەجێ دەكرێت. 

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ وڵاته‌كانیش بریتیین لە، بەلجیكا، هەنگاریا، كرواتیا، قوبرس، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، یۆنان، ئەلبانیا، لیتوانیا، لۆكسمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵەندا، چیك، پۆڵەندا، پورتوگال، رۆمانیا، سلۆڤاكیا، سلۆڤینیا، فینلەندا، ئیسپانیا، سوێد، بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا، بەریتانیا، ئێرلەندا، نەرویج، سڕبیا، مۆنتینێگرۆ، بولگاریا، نەمسا، سویسرا، لبنان و لاتڤیا. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەو هێڵە ئاسمانییانەی كه‌ لەخوارەوە ئاماژەیان پێكراوە تاكو ئەمڕۆ 15ی ئازاری 2020 گەشتەكانیان بەردەوامە و فڕۆكەخانەكەش پێشنیاری ئەوە بۆ گەشتیاران دەكات، بەر لە گەشتكردن پەیوەندی بەو هێڵە ئاسمانییەوە بكەن كە لە رێگەیەوە گەشتەكەیان ئەنجام دەدەن. 

ئەو هێڵە ئاسمانییانەی كە تائێستا لەسەر گەشتەكانیان بەردەوامن هەریەكە لە هێڵی ئاسمانی قەتەری – دەوحە، هێڵی ئاسمانی رۆیاڵ جۆردەنیان – عەممان – كە لە رێكەوتی 17ی ئەم مانگەوە گەشتەكانی دەوەستێت، هێڵی ئاسمانی نەمساوی – ڤیەننا، هێڵی ئاسمانی ئێر عەرەبییە – شاریقە – كە لە رێكەوتی 17ی ئەم مانگەوە گەشتەكانی دەوەستێت و دوایین گەشتی 16 ی مانگ ئەنجام دەدات، هێڵی ئاسمانی فلای دوبەی – دوبەی – لە رێكەوتی 17ی ئەم مانگەوە گەشتەكانی دەوەستێت و دوایین گەشتی 16ی مانگ ئەنجام دەدات، هێڵی ئاسمانی مسڕییە – قاهیرە ،هێڵی ئاسمانی سەن ئیكسپرێس – دۆسلدۆرف .

هێڵی ئاسمانی فلای ئەربیل – سەرجەم گەشتەكانی بۆ سەرجەم شوێنەكان وەستاون، تەنها گەشتی ئەمڕۆ 15/3-2020كاتژمێر 19 بۆ شاری ئەسینای یۆنان ئەنجام دەدات و دواتر دەوەستێت.

هێڵی ئاسمانی میدڵ ئیست – لە رێكەوتی 16/3/2020 ەوە گەشتەكانی دەوەستێت و لە كاتی ئێستادا تەنها هاووڵاتیانی لبنانی بۆیان هەیە كە گەشت لە رێگەیەوە ئەنجام بدەن.

لەبارەی ئەو هێڵە ئاسمانییانەی كە گەشتەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر راگرتووە، ئاماژە بەوەكراوە، كه‌ لە رێكەوتی 14ی مانگەوە، گەشتە نێوخۆییەكان بە چوون و هاتنەوە لە لایەن هەریەك لە هێڵی ئاسمانی ئەلعێڕاقییە و هێڵی ئاسمانی فلای بەغداد و هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر لە تارانەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر وەستاون. 

هەریەك لە هێڵە ئاسمانییەكانی توركیش ئێرلاین، پێگاسۆس، تەیڵ ویند و فلای ئەربیل گەشتەكانیان بۆ وڵاتی توركیا تاكو رێكەوتی 28ی ئەم مانگە راگرتووە.

هەریەك لە هێڵی ئاسمانی سعودیە و فلای ناس بۆ هەردوو شاری مەدینە و جەددە و هێڵی ئاسمانی گۆڵف ئێر بۆ وڵاتی بەحرێن و هێڵی ئاسمانی ئازربایجان بۆ وڵاتی ئازربایجان وەستاون.

لە ئێستادا هێڵی ئاسمانی شام وینگس وەستاوە و ئەم هێڵە تەنها دوو گەشت ئەنجام دەدات لە رێكەوتەكانی 17 و 23 ی ئەم مانگەدا كە تەنها بۆ هاووڵاتیانی سووریان كە بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©