سێ ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی هاوپەیمانی دەستیان لەکار کێشایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سێ ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی هاوپەیمانی دەستیان لەکار کێشایەوە

سێ ئەندامی ئەنجومەنی سیاسیی هاوپەیمانی دەستیان لەکار کێشایەوە

پرس میدیا

سێ ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی دەستیان لەکار کێشایەوە و هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەشیان بۆ ناشەفافی دارایی و ناڕونیی پەیوەندیەسیاسیەکانی حزبەکە دەگێڕنەوەو بەرپرسێکی هاوپەیمانیش ڕایدەگەیەنێت دەستلەکارکێشانەوەکە چاوەڕوان نەکراوبوە و یەکێک لەو سێ کەسەش پێشتر لە هاوپەیمانی دەرکراوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19 ئازار لە نامەیەکدا هەریەکە لە کاروان حەمەساڵح، موئمن زەڵمی، عوسمان گوڵپی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە هاوپەیمانیی نیشتمانی ڕاگەیاند و هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەشیان گێڕاوەتەوە بۆ ناشەفافی لە دارایی و بەهەدەردانی پارەی هاوپەیمانی و ناڕوونی پەیوەندیە سیاسی و دبلۆماسیەکانی حزبەکە. 

هەر لە درێژەی دەستلەکارکێشانەوەکەدا ئەو سێ بەرپرسەی هاوپەیمانی باسیان لە بەلاڕێدابردنی پرۆژە و دیدگای نیشتمانی کردووە کە وەک خۆیان وتویانە لە بنەڕەتدا بەردەوامی دان بە هاوپەیمانی بۆ ئەو پرۆژەیە بوە کە ئێستا بوونی نەماوە. 

سەرچاوەیەک لە نێو هاوپەپەیمانی بە پرس میدیای ڕاگەیاند ئەو دەستلەکار کێشانەوەیە بۆ ئێمە زۆر جێگەی سەرنجەو چاوەڕێ نەکراوبووە و هاوپەیمانی لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕونکردنەوەیەکە لەسەر ئەو بابەتە. 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد لەمانگی 12ی ساڵی ڕابردودا بە بڕیارێکی سەرۆکی هاوپەیمانی یەکێک لەو سێ کەسە لە ڕیزەکانی هاوپەیمانی دەرکراوە و هیچ پەیوەندی بە هاوپەیمانییەوە نەماوە. 

هاوپەیمانی نیشتمانی دوای دەستلەکارکێشانەوەی بەرهەم ساڵح و گەڕانەوەی بۆ نێو یەکێتی لە مانگی 11 ساڵی 2018 لە شاری هەولێر لە کۆبونەوەیەکدا بریاری بەردەوامیان داو ناوی حزبەکەیان گۆڕی و ئارام قادریان وەک سەرۆکی حزبەکە هەڵبژارد.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©