بارزانی پەیامێکی سەبارەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بارزانی پەیامێکی سەبارەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە

بارزانی پەیامێکی سەبارەت بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە

پرس میدیا

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان دەکەم پابەندی رێنماییەکان بن". 

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٠ پەیامێکی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆدی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "بەداخەوە ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش لە پارێزگای سلێمانی لە هەڵکشاندایە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە وەک پێویست هاوکاریی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان ناکرێت و رێکارەکان لەلایەن ژمارەیەک خەلکەوە جێبەجێ ناکرێن، داواکارم لە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکان بن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرەڕای ئاگادارکردنەوە و گرتنەبەری هەموو رێکارە پێویستەکان لە لایەن دامودەزگاکانی حکومەتەوە، بەداخەوە هێشتا لەلایەن هەندێک کەسەوە سەرپێچیکردن بەردەوامە و بەو رەفتارەشیان نەک هەر ژیانی خۆیان بەڵکو ژیانی کەسوکاریان و سەرجەم خەلکی کوردستان دەخەنە مەترسییەوە، هیچ بەرژەوەندییەکی تایبەت ئەوە ناهێنێت ژیانی خۆتان و خەلکیش بخەنە مەترسییەوە". 

باسی لەوەشکردووە، " لێرەدا بە پێویستی دەزانم دامودەزگاکانی پەیوەندیداری حکومەت رێکاری توندتر بەرامبەر بە سەرپێچیکاران بگرنەبەر و ئەوانەی یاری بە ژیانی خەلک دەکەن ڕووبەڕووی یاسایان بکەنەوە، هیوادارم هاووڵاتیانی خۆشەویستیش مەترسیی ئەو پەتایە زیاتر بە جددی وەرگرن ئەوەی لەسەر حكومەت بووە کردوومانە و بەردەوامیش دەبین، بەڵام پێویستە هەموومان هاوکاری یەکتر بین، رۆڵی حکومەت و هاووڵاتیان لەم دۆخەدا تەواوکەری یەکترە". 

سەبارەت بە تەندروستی رایگەیاند، "توانای سیستەمی تەندروستیی هەرێم سنووردارە و لە کاتی بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاکە کێشەکان زیاتر دەبن و ئەو کاتیش گلەیی فریای کەس ناکەوێت هەر بەهەندوەرنەگرتن یان کەمتەرخەمییەک دەتوانێت ئەنجامی کارەساتباری هەبێت. لەسەر هەموو کەس و لایەنێک پێویستە واز لە بەرژەوەندیی تایبەت بهێنن و خەمی گشتیی خەلکی کوردستان بکەن بە خەمی خۆیان، چونکە کەس لە ئاسەوار و کاریگەرییەکانی ئەم پەتایە بەدەر نابێت". 

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد، "سوپاسی خۆراگریی زۆرینەی خەلکی کوردستان دەکەم سوپاس و پێزانینم ئاراستەی تیمە تەندروستییەکان و ئەو پزیشک و پەرستارانە دەکەم کە لە هێلی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایەن سوپاسی هێزەکانی ناوخۆ و کارمەندانی شارەوانی و کارەبا و هەموو دەزگا خزمەتگوزارییەکان دەکەم کە شەو و رۆژ لە پاراستنی خەلک و جێبەجێکردنی رێنماییەکان بەردەوامن، خوای مەزن هەموولایەک بپارێزێت و کوردستانمان لە هەموو ناخۆشییەک بەدوور بگرێت".

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©