"فریا بكه‌ون خه‌ریكه‌ له‌ماڵه‌كانیاندا له‌ برسا ده‌مرن" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"فریا بكه‌ون خه‌ریكه‌ له‌ماڵه‌كانیاندا له‌ برسا ده‌مرن"

"فریا بكه‌ون خه‌ریكه‌ له‌ماڵه‌كانیاندا له‌ برسا ده‌مرن"

پرس میدیا

یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان، رایدەگەیەنێت، پێویستە پەلە بکرێت لە دابەشکردنی موچه‌ی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، خه‌ریكه‌ له‌ماڵه‌كانیاندا له‌ "برسا ده‌مرن."


ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٠/٣/١٧، سامان حسێن، سكرتێری یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژانامه نووسییدا رایگه‌یاند: داوا له‌ وه‌زاره‌تی دارایی حکومەتی هه‌رێمی کوردستان ده‌كه‌ین كه‌ پێویستە په‌له‌ بكات له‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی كه‌مئه‌ندامان، له‌به‌رئه‌وه‌ی بار و دۆخ و ژیان و گوزه‌رانیان له‌وپه‌ڕی خراپیدایه‌.

جەختیکردەوە: وه‌ك رێكخراوه‌كان گیرفانمان به‌تاڵه‌، ئه‌وه‌ی هەشمان بوه‌ فریای چه‌ند خێزانێك كه‌وتوین، له‌وه‌ زیاتر توانامان نه‌ماوه‌، هه‌ندێك خێرخواز ده‌چن نه‌خۆشخانه‌ دروستده‌كه‌ن، به‌ڵام لە کاتێکدا كه‌مئه‌ندامان له‌ماڵه‌كانی خۆیان له‌برسان ده‌مرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژانه‌ سه‌دان نامه‌و پەیوەندی ته‌له‌فۆنیان بۆ دێت كه‌ خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ژه‌مه‌خۆراكێكی رۆژانه‌یان نییه‌، بۆیه‌ داوا له‌ خێرخوازان و ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ویژدانیان زیندوه‌، داوا له‌ یه‌كه‌ ئیداریه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌رچۆنێك بێت فریای ژیانی كه‌مئه‌ندامان بكه‌ن

سكرتێری یەكێتیی كەمئەندامانی، راشیگەیاند: تكا له‌خێرخوازان ده‌كه‌ین فریای ژیانی كه‌مئه‌ندامان بكه‌ون، ژیانیان زۆر خراپه‌، ئه‌وان له‌به‌ر خراپی ژیانیان په‌نا بۆ رێكخراوه‌كان ده‌هێنن، گریان و ئاه و ناڵه‌یان بۆ ئەوان رونده‌كه‌نه‌وه‌.



داڕشتنەوە: باران





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©