چین؛ ماوه‌ی سێ رۆژه‌ هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

چین؛ ماوه‌ی سێ رۆژه‌ هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه‌

چین؛ ماوه‌ی سێ رۆژه‌ هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه‌

پرس میدیا 

كۆمیته‌ی نیشتمانى تەندروستى چین رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ ماوەى سێ ڕۆژە هیچ حاڵەتێکى توشبوونیان بە کۆرۆنا تۆمار نەکردووە. 

كۆمیته‌ی نیشتمانى تەندروستى چین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ "له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 41 كه‌سی تووشبوویان به‌ کۆرۆنا تۆمارکردووە، بەڵام هەموویان لە وڵاتانى دیکەوە گەڕاونەتەوە بۆ ناوخۆى چین". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، کە حکومەتى چین بەردەوامە لە جێبەجێ کردنى ڕێوشوێنە پێویستەکان و پاراستنى هاووڵاتیان له‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ وڵاتی چین سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا راگه‌یاند و په‌تاكه‌ی كۆنتڕۆڵكرد.

کۆرۆنا لە کۆتایى ساڵى ڕابردوودا لە چین سەریهەڵدا و بەهۆیەوە تائێستا زیاتر لە 10 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوەو بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکان، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرجەم وڵاتانی جیهاندا گەیشتووه‌تە 275 هەزار و 434 کەس و هاوکات زیاتر لە 88 هەزار تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©