هۆشداریی دەدرێتە دانیشتوانی دوو شاری هەرێم - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

 هۆشداریی دەدرێتە دانیشتوانی دوو شاری هەرێم

هۆشداریی دەدرێتە دانیشتوانی دوو شاری هەرێم

پرس میدیا

بەرێوبەری گشتیی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، کەش و هەوای تەم و مژاوی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێراتر دەکات، هۆشدارییش دەداتە دانیشتوانی دوو شاری هەرێمی کوردستان.


بەرێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بانگەوازێکی بڵاودە و تێیدا هاتووە: کەش و هەوای تەم و مژاوی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێراتر دەکات.

تەندروستیی سلێمانی جەختیشدەکاتەوە: "داوا لە دانیشتوانی خۆشەویستی شارۆچکەی دەربەندیخان و چەمچەماڵ دەکەین کە لە هەموو ناوچەکانی تر زیاتر پابەندی مانەوە بن لە ماڵەکانیاندا."

وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رایدەگەیەنێت قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان به‌ "زۆنی ترسناكی بڵاوبونه‌وه‌" وه‌سفكردو رایگه‌یاند، پێویسته‌ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی قه‌زاكه‌ كه‌ره‌نتین بكرێن.

سامان به‌رزنجیی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نوسیوویه‌تی، "هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی ده‌ربه‌ندیخان، تكایه‌ له‌ ماڵه‌كانتان مه‌یه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌".

راشیگه‌یاندوه‌، پێویسته‌ شاره‌كه‌ به‌ته‌واوی كه‌ڕه‌نتین و ڕوپێوی پشكنی بكرێت، چونكه‌ زۆنی ترسناكی بڵاوبونه‌وه‌یه‌.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©