ئامێرێك به‌رهه‌مهێنرا له‌پێنج خولەكدا پشكنین بۆ كۆرۆنا ئه‌نجامده‌دات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئامێرێك به‌رهه‌مهێنرا له‌پێنج خولەكدا پشكنین بۆ كۆرۆنا ئه‌نجامده‌دات

ئامێرێك به‌رهه‌مهێنرا له‌پێنج خولەكدا پشكنین بۆ كۆرۆنا ئه‌نجامده‌دات


پرس میدیا

كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی ئامێرێكی گه‌ڕۆكی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای داهێناوه‌ كه‌ توانای هه‌یه‌ ته‌نیا له‌ماوه‌ی پێنج خوله‌كدا تووشبوون به‌و ڤایرۆسه‌ دیاری بكات.

كۆمپانیا ئابوت بڵاویكرده‌وه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكی مۆڵه‌تی دراوه‌تێ بۆ ده‌ستكردن به‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئامێره‌ی پشكنینی كۆرۆنا بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌و ئامێره‌ بۆ كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی دابین بكرێت له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌.


به‌هۆی بچووكی قه‌باره‌ی ئه‌و ئامێره‌ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌توانن له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان به‌كاری بهێنن.

رۆبه‌رت فود لێپرسراو له‌كۆمپانیا ئابود رایگەیاندووە،  له‌چه‌ند به‌ره‌یه‌كه‌ی جیاجیاوه‌ به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و ئامێره‌ نوێیه‌ی پشكنین یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند خوله‌كێكدا ئه‌نجام به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌دات.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©