تەندروستی سلێمانی: رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا توندتر ده‌كرێن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

تەندروستی سلێمانی: رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا توندتر ده‌كرێن

تەندروستی سلێمانی: رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا توندتر ده‌كرێن

پرس میدیا

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە رۆژانی داهاتودا رێکاری نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگرنه‌به‌رو توندتر ده‌كرێن. 

یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەزانیدا رایگه‌یاند "لە ئێستادا بەدواداچون بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە، لەهەمانکاتیشدا بە بەردەوامی پشکنین بۆ کەرەنتینکراون دەکرێت و ژمارەیان رۆژانە گۆڕانکاری بەسەردا دێت". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ له‌رۆژانی داهاتوودا رێكاری نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌گرنه‌به‌ر و توندتر ده‌كرێن له‌پێناو سه‌لا‌مه‌تی هاوڵاتییان. 

هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه‌، لە ئێستادا زۆرترین بەریەککەوتنی هاوڵاتیان لەناو مارکێتەکاندایە، بۆیه‌ داوای لە هاوڵاتیان کرد لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە. 

بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 38 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش نۆ هاوڵاتی دوای پەڕاندنی پەتاکە گەڕاونەتەوە ماڵەوە و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©