پۆلیس روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشه‌ ده‌دات كه‌ له‌سه‌ر شه‌قام كه‌وتووه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پۆلیس روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشه‌ ده‌دات كه‌ له‌سه‌ر شه‌قام كه‌وتووه‌

پۆلیس روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشه‌ ده‌دات كه‌ له‌سه‌ر شه‌قام كه‌وتووه‌

پرس میدیا 

پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و نه‌خۆشه‌ی كه‌ له‌سه‌ر شه‌قام كه‌وتووه‌، نه‌خۆشی كۆرۆنای نه‌بووه‌. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر تیمێكی لێكۆڵینەوە بەدواداچوونی وردی كردووە و دەركەوتووە كەوا ئەو كەسەی لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت، نەخۆشییەكی ئاسایی ھەبووەو په‌یوه‌ندی بە كۆرۆناوە نەبووە". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "ئەو دوو كەسەشی كە ڤیدیۆكەیان بڵاوكردووەتەوە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 240 لە یاسای سزادانی عیراقی، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراون و رەوانەی دادگا كراون". 

له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌ و ڤیدیۆی نه‌خۆشێك له‌هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر شه‌قام كه‌وتووه‌و هه‌ندێك نوسیوویانه‌ كه‌ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌، به‌ڵام پۆلیسی هه‌ولێر ره‌تیده‌كاته‌وه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©