پۆلیس تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پۆلیس تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

پۆلیس تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد

پرس میدیا

پۆلیسی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، هێزەکانیان کەسێکیان دەستگیر کردوە، کە شەوی رابردوو تەقەی لە برای خۆی کردبوو، ئێساش بە فەرمانی دادوەر راگیراوە.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - راگەیاندن و پەیوەندییەكان، لەراگەیەنراوێكیدا، بڵاویکردەوە:" پاش ئەوەی درەنگانێكی شەوی ڕابردوو لەیەكێك لەباخچەكانی گەڕەكی سەرچنار دەنگی تەقە بیسترا، دەستبەجی ھێزەكانی پۆلیس گیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت كە كەسێك بەفیشەك بریندار كراوە، دواتر بریندارەكە گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتن".

ئاماژە بەوەشکراوە:"دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، دەركەوت كەسەكە لەلایەن برایەكی خۆیەوە تەقەی لێكراوەو بەو ھۆیەوە بریندار بووە، پاش تێپەربونی چەند كاتژمێرێكی كەم بەسەر ڕوداوەكەداو كاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٣/١٦ توانرا تۆمەتبارەكە لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیربكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جەختیشکردەوە:" لەئێستادا تۆمەتبار (م، ن، ف) بەفەرمانی بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی (٤٠٥/٣١) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.


داڕشتنەوە: باران





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©