پارێزگاری سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

  پارێزگاری سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

پارێزگاری سلێمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

پرس میدیا

پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پێداویستییە سەرەكییەكان دابین كراون و بەرنامەی گونجاو بۆ گەیاندنی هەیە بۆ گەڕەك و ماڵەكانتان رێكخراون.


پارێزگای سلێمانی، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: بەناوی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا، سوپاسی پابەندی و خۆپارێزی و دڵسۆزیتان دەكەین، ئومێد دەكەین بە هیممەتی هەموو لایەك بە خێراترین كات ئەم دۆخە نەخوازراوە تێبپەڕێنین.

جەختیشدەکاتەوە: هەموو لایەكتان دڵنیا دەكەینەوە، كە پێداویستیە سەرەكیەكان بەشێوەیەكی شیاو دابین كراون و بەرنامەی گونجاو بۆ گەیاندنی هەموو ئەو پێداویستیانە بە گەڕەك و ماڵەكانتان ڕێكخراون.

ئەوەشی خستوەڕوو: بڕی ئەو وزەی كارەبا نیشتمانیەی لە دامودەزگا و فەرمانگە و بازاڕ و كارگە و دامەزراوەكان بەهۆی قەدەغەكردنی هاتووچۆ و وەستاندنی دەوامی فەرمییەوە بەكار ناهێنرێت، لەڕێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشكردنی كارەبای پارێزگای سلێمانیەوە دەدرێتە ماڵەكان.

پارێزگای سلێمانی داواشدەكات، وەك ڕۆژانی ڕابردوو، لە ڕۆژانی ئایندەشدا لە ماڵەكانتاندا بمێننەوە و پەیڕەوی ڕێنماییە تەندروستی و كارگێڕییەكان بكەن، بەمەبەستی خۆپارێزی باشتر و دووركەوتنەوە لە هەر تێكەڵاوبوون و بەریەككەوتنێك.

داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©