دوو نیشانه‌ی دیكه‌ی كۆرۆنا ئاشكرا كران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دوو نیشانه‌ی دیكه‌ی كۆرۆنا ئاشكرا كران

دوو نیشانه‌ی دیكه‌ی كۆرۆنا ئاشكرا كران

پرس میدیا 

ته‌ندروستی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، جگه‌ له‌ نیشانەکانی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و كۆكه‌، له‌ ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردن و تامكردن دوو نیشانه‌ی دیكه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندوستی سلێمانی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ "هه‌رچه‌نده‌ وا زانراوه‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و كۆكه‌ و دروستبونی گرفت له‌ سییه‌كاندا، به‌ڵام به‌وته‌ی پسپۆڕان، دوو نیشانه‌یی دیكه‌شی هه‌یه‌". 

هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه‌ "له‌ ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردن و تامكردن دوو نیشانه‌ی دیكه‌ی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌". 

رونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "هەرچەندە لەدەستدانی هەستی بۆنكردن رێژەییە و بەگشتی لای ئەو تووشبووە گەنجانە دەركەوتووە كە نیشانەكانی تووشبوون بەكۆرۆنایان قورس نیە". 

هاوكات، نێرمال كۆمار، پزیشكی راوێژكاری بریتانی و پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی قوڕگ و گوێ و لوت به‌ئاژانسی "سكای نیوز"ی ڕاگه‌یاندووه‌ "له‌ده‌ستدانی هه‌ستی بۆنكردن و تامكردن وه‌ك نیشانه‌یه‌كی نوێی تووشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا داده‌نرێت". 

هه‌روه‌ها جیروم سالومون، جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا له‌میانی پێشكه‌شكردنی راپۆرتی ڕۆژانه‌ له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكه‌كان ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوونه‌، به‌شێكیان به‌جۆرێك له‌ دوای تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ راسته‌وخۆ هه‌ستی بۆنكردنیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی لوتیان بگیرێت و زۆربه‌شیان هه‌ستی تامكردنیشیان نه‌ماوه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©