"دوو بۆ سێ هەفتەمان ماوە هاوشێوەی ئیتاڵیامان لێبێت" - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

"دوو بۆ سێ هەفتەمان ماوە هاوشێوەی ئیتاڵیامان لێبێت"

"دوو بۆ سێ هەفتەمان ماوە هاوشێوەی ئیتاڵیامان لێبێت"

 پرس میدیا

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، "رەنگە سیستمی تەندروستی وڵات ژێراوژووربێت و دوو بۆ سێ هەفتەی دیکە هاوشێوەی ئیتاڵیامان لێبێت". 

رۆژنامەی "سەندەی تەلەگراف"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندووە، "باردوخۆی تەندروستی وڵات لە ئاستی پێویستدا نییە و رەنگە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا هاوشێوەی وڵاتی ئیتاڵیامان لێبکات". 

هاوکات حکومەتی بەریتانیا لە راگەیەنراوێدا هۆشداری داوەتە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاوڵاتی دانیشتووی بەریتانیا کە بەرگری جەستەیان کەمە و نەخۆشییان لەگەڵدایە، بەهیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان نەیەنەدەرەوە". 

لای خۆشییەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری داوە لەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبوونەوەی خێراتر بکات و چوار وڵاتی دیکە هاوشێوەی ئیتاڵیا بکات". 

ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا زیاتر لە دوومانگە زیاتر لە ١٢٥ وڵاتی جیهانی گرتووەتەوە تا ئێستا لە بەریتانیا ٢٣٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٥ هەزار و ١٨ کەسی دیکە هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©