كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی قه‌ده‌غه‌ كرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی قه‌ده‌غه‌ كرا

كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی قه‌ده‌غه‌ كرا

پرس میدیا 

پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا به‌ قه‌ده‌غه‌ كردنی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان، ئه‌ویش له‌به‌رسه‌لامه‌تی رۆژنامه‌نووسان و دروست نه‌بوونی قه‌ره‌باڵغی. 

بەهۆی درووسبوونی قەرەباڵغییه‌وه‌، بە بڕیاری پارێزگاری سلێمانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لە سلێمانی قەدەغەکراوە و بڕیارە لەمەودوا زانیارییەکان بە ئیمێڵ و نوسراو بدرێتە ڕۆژنامەنووسان. 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند "ئەم ھەنگاوە بۆ پاراستنی گیانی رۆژنامەنووسانە لەمەودوا دوا راگەیاندنی دامەزراوەكان و لێدوانەكان تۆماردەكەن و دەیگەیەننە دەزگا میدیاییەكان". 

وا بڕیاریشە دواتر وردەكاری و رێنمایی پێویست بدرێتە كەناڵەكان بۆ ئەوەی كارەكەیان بە باشی رێك بخەن، بۆ بڵاوكردنەوەی پەیامە گرنگەكانیش لەرێگای فریكوێنسیەوە بەشێوەی راستەوخۆ دەدرێتە كەناڵەكان. 

له‌په‌یامێكیشیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندان، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر داوانلێده‌كات رۆڵی زیاتر ببینن و هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵبینینیان ده‌كات. 



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©