هۆشدارییەکی گرنگ دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەرمانە ئازارشکێنەکان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هۆشدارییەکی گرنگ دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەرمانە ئازارشکێنەکان

هۆشدارییەکی گرنگ دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەرمانە ئازارشکێنەکان

پرس میدیا 

لە لێکۆڵینەوەیەکی نەخۆشخانەی ڤێنا لە نەمسا لەسەر توشبوانی کۆرۆنا و ئەوکەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردون دەرکەوتوە، کە زۆربەی ئەوانەی کە مردون بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکەیان پەنایان بردۆتە بە بەکارهێنانی مادەیەکی ئازارشکێن کە بوەتە هۆی بەهێزکردنی ڤایرۆسەکەو گیانیان لەدەستداوە. 

لیکۆڵینەوەکەی سەنتەری لیکۆڵینەوەی نەخۆشخانەی ڤێنای وڵاتی نەمسا ئەوەی سەلماندوە کە ئەو کەسانەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە جۆرە دەرمانێکی ئازارشکێنیان بەکارهێناوە هەم بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکەیان هەم بۆ کەمکردنەوەی تای لەشیان کە ناسراوە بە مادەی " پرۆفین" کە مادەیەکی بەهێزە بۆ کەمکردنەوەی ئازار، بەڵام وەک لیکۆلینەوەکە ئاشکرای کردوە ئەم جۆرە دەرمانە بڕێکی زۆر مادەی تێدایە کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناو پاڵنەرێکی بەهێز دەبێت بۆ زاڵبونی ڤایرۆسەکە بەسەرجەستەی کەسە توشبوەکەدا. 

لیکۆڵینەوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە پێویستە هەرکەس نیشانەکانی کۆرۆنای تیدا دەرکەوت یان گومانی لە توشبونی هەبوو بۆ کەمکردنەوەی ئازارو زاڵبون بەسەر نیشانەکاندا تا ئەوکاتەی دەگاتە نەخۆشخانەو تیمە تەندروستیەکان کاری پێویستی بۆ دەکەن، دەتوانێت یەکێک لە مادەکانی "ڤۆڵتارین" یان پاراسیتامۆڵ" بەکاربهێنێت وەک ئازار شکێن چونکە هیچکام لەم دەرمانانە مادەی بەهێزکەری ڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدا نییە. 

لە بەدواداچەنیکی تایبەتی پرس میدیادا دەرکەوت کە پزیشکان و لایەنی تەندروستی هەرێمی کوردستانێش هاوڕان لەگەڵ لێکۆڵینەوەکەی نەخۆشخانەی ڤێنای وڵاتی نەمساو پشتڕاستی زانستیی بونی بابەتەکەیان کردەوەو داوا دەکەن لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە لەکاتی دەرکەوتنی هەرکام لە نیشانەکانی ڤایرۆسەکە یان گومانکردن لە توشبونیان بە ڤایرۆسەکە بەهیچ جۆرێک مادەی ئازارشکێن بەکارنەهێنن و تیمەکانی تەندروستی ئاگادار بکەنه‌وه‌ چونکە ئەو مادانەی کە ئازارشکێنن دەبنە هۆی بەهێزکردنی ڤایرۆسه‌کە لەجەستەی کەسی توشبودا بە تایبەت مادەی "پرۆفین".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©