دوای نۆ ساڵ سوپای سوریا باری نائاسایی سەربازیی كۆتایی پێهێنا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دوای نۆ ساڵ سوپای سوریا باری نائاسایی سەربازیی كۆتایی پێهێنا

دوای نۆ ساڵ سوپای سوریا باری نائاسایی سەربازیی كۆتایی پێهێنا


پرس میدیا

دوای نزیكەی نۆ ساڵ سوپای سوریا، كۆتاییهاتنی  باری نائاسایی و ئامادەباشی سوپاكەیانی راگەیاند كە بەهۆی هاتنی داعش و جەنگی ناوخۆی ئەو وڵاتە بەرپاببو.

"روسیا  الیوم"،  بڵاویكردەوە، فەرماندەی سوپای سوریا لەراگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سوپای سوریا دوو فەرمانی ئیداری بۆ سوپا دەركردووە كە تێیدا فەرماندراوە كۆتایی بە باری نائاسایی و ئامادەباشی سوپاكەیان بهێنن.


لەفەرمانەكەی سوپادا هاتووە،  فەرمانە سەربازییەكان لە رۆژی حەوتی نیسانی داهاتوەوە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەو یەدەگە مەدەنیانەش دەگرێتەوە كە تا یەكی نیسان سێ ساڵی خزمەتیان تەواوكردوە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لەسەرەتای دەستپێكردنی جەنگی ناوخۆی سوریا لەساڵی 2011، حكومەتی ئەو وڵاتە باری نائاسایی سەربازی راگەیاندو و ژمارەیەكی زۆر سەرباز و ئەفسەری خۆبەخش و خانەنشینی وەك یەدەگ كۆكردەوە و لەئێستاشدا بەشێك لەو سەربازی و یەدەگانە دەنێرێتەوە ماڵەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©