وەزیری دارایی: ئابووری بەهێزمان نییە باشترین شت یەک هەڵوێستییە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزیری دارایی: ئابووری بەهێزمان نییە باشترین شت یەک هەڵوێستییە

وەزیری دارایی: ئابووری بەهێزمان نییە باشترین شت یەک هەڵوێستییە

پرس میدیا

وەزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەم دۆخەدا کورد کە خاوەن ئابوورییەکی بەهێزنییە بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، ئەوا باشیترین شتت یەکگرتن و یەک هەڵوێستییە بەرامبەر ئەم پەیاتە بووستینەوە.


ئاوات شێخ جەناب وەزیری داریی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییدا، رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو توانکانی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی کەمترین شکست روبەڕوی کۆمەڵگەی ئێمە و کوردستان بێتەوە، بەهۆی ئەو بەڵایەی کە رووی کردوەتە جیهان، با کەمترین زەرەر لە ئێمەی کورد بکەوێت.

وتیشی: لە پێش هەموو شتێکەوە دەبێت هاووڵاتیان، پابەندی رێنمایانەکان بە باشترین شێوەش رێنمایەکانی حکومەت و لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا جێبەجێبکەن.

دەبارەی كەمكردنەوەی مووچە و گۆڕانكاری تێیدا ناوبراو وتی: ئەو دەنگۆیانەی باس دەكرێن هەمووی قسەن، حكومەتی هەرێمی كوردستان خەریكی تاوتوێكردنی هەموو ئەگەرەكانە و هەر بڕیارێك دەركرا بە شەفافی هەمووان ئاگەدار دەكەینەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە هۆی ئەو بەڵا یەی جیهانی گرتووەتەوە، دەرفەتێکی زۆر گرنگە ئێمەی کورد بەیەکەگرتووی، یەکڕزی و یەک هەڵوێستی و یەک دەنگی بمێنینەوە بەرامبەر بەم پاتایە بووستێتەوە، بۆ کورد کە ئابووریی بەهێزی نییە، باشترین شت تێکەڵ نەبوون و بەریەک نەکەوتنە بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا دەستنیشان بکەین.

وزیری دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم راشیگەیاند، جێگەی خۆیەتی جارێکی تر دەستخۆشی لە کادیرەکانی تەندروستی و وەزارەتی تەندروستی و لە وەزارەتی ناوخۆ بکەین، دەستخۆشیش لە کارمەندانی دەروازە سنورییەکان بکەین.



داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©