بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی نۆڕینگه‌كانه‌وه‌ ده‌ركرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی نۆڕینگه‌كانه‌وه‌ ده‌ركرا

بڕیارێكی نوێ له‌باره‌ی نۆڕینگه‌كانه‌وه‌ ده‌ركرا

پرس میدیا 

سەندیکای‌ کارمەندانی‌ تەندروستی‌ رایگەیاند، به‌ره‌چاوكردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و چه‌ند مه‌رجێك سه‌رجه‌م نۆڕینگه‌كان له‌سلێمانی ده‌كرێنه‌وه‌. 

سەندیکای‌ کارمەندانی‌ تەندروستی‌ لقی‌ سلێمانی‌ بڕیاریداوه‌ كه‌ سه‌رجه‌م نۆڕینگه‌كان له‌سلێمانی بكرێنه‌وه‌. 

له‌بڕیاره‌كه‌دا چەند مەرجێک بۆ کردنەوەی‌ نۆرینگەکان دانراوه‌، کە پێویستە نۆرینگە بە دەرمانی‌ دژەڤایرۆس رەشکرابێت، کارمەندی‌ نۆرینگەش بە دەستکێش و دەمامک و گاونی‌ پزیشکی‌ کاربکات. 

هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌شكردووته‌وه‌، كه‌ دەبێت جێڵی‌ تەعقیم بۆ هاوڵاتیان لەبەردەستدا بێت بە بەردەوامی‌، نابێت قەرەباڵغی‌ لە نۆرینگەکاندا دروست ببێت. 

هۆشداریشی داوه‌، كه‌ نابێت چارەسەری‌ ئەو کەسانە بکرێت کە نیشانەکانی‌ ڤایرۆسی کۆرۆنایان هەیە، به‌ڵكو پێویستە رێنوێنی‌ بکرێنکە سەردانی‌ ئەو شوێنانە بکه‌ن کە دەستنیشانکراون بۆ پشکنین یان چارەسەر. 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە 15ی‌ ئازاری‌ 2020 ەوە لە چوارچێوەی‌ جێبەجێکردنی‌ بڕیاری‌ قەدەغەکردنی‌ هاتوچۆ سەرجەم نۆرینگەکانی‌ کارمەندانی‌ تەندروستی‌ داخران و بەپێی نوسراوەکەش لە 27ی‌ ئەم مانگەوە رێگەدراوە بە کردنەوەی‌ ئەو نۆرینگانە بەو مەرجانەی‌ خراونەتەڕوو.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©