پرس میدیا
میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە، ئه‌نجامی پشكنینی ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا راگه‌یه‌ندرا و ده‌ركه‌وتووه تووشی كۆرۆنا نه‌بووه.
كەمێك لەمەوبەر میدیاكانی ئه‌ڵمانیا له زاری لیژنه‌ی ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیاوه بڵاویانكرده‌وه، ئه‌نجامی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا راگه‌یه‌ندرا و ده‌ركه‌وتووه تووشی كۆرۆنا نه‌بووه.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، پشكنیینه‌كان بۆ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه به‌رده‌وام ده‌بن.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ تۆڕی هه‌واڵی سكای نیوز بڵاویكرده‌وه، تیمی پزیشكی ئه‌ڵمانیا بڕیاریداوه ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كه‌ره‌نتین بكرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نزیكی له پزیشكێكه‌وه كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق