ناوەندێکی توێژینەوە: یەکگرتوو بەرەو بنەماڵەگەرایی هەنگاودەنێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ناوەندێکی توێژینەوە: یەکگرتوو بەرەو بنەماڵەگەرایی هەنگاودەنێت

ناوەندێکی توێژینەوە: یەکگرتوو بەرەو بنەماڵەگەرایی هەنگاودەنێت

پرس میدیا 

سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئایندەیی، لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئەوەی خستووەتەڕو، كه‌ یەکگرتووی ئیسلامیی بەرەو بنه‌ماڵەگەرایی هەنگاو دەنێت و، ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکگرتوو بەنیازە بەرەیەکی ئیسلامیی ئیخوانیی بەهێز دروستبکاتەوە و، لە توێژینەوەکەدا ئەو هەوڵە بە شکستخواردوو ناوبراوە. 

سەنتەری لیکۆڵینەوەی ئایندەیی رانانی ژمارە دووی بڵاوکردووەتەوە بە ناونیشانی "پرسە دژوارەکانی هەرێمی کوردستان و ئایندەی چاکسازییان" كه‌ تێیدا چەند پرسێکی خستووەتە بەرباس. 

یەکێک لە پرسە گرنگەكان كه‌وروژێنراوە، داهاتوی کاری سیاسی یەکگرتووی ئیسلامییە، توێژینەوەکە چەند ئەگەرێکی خستووتەڕوو کە چاوەڕوانی یەکگرتوو دەکەن لە ئایندەدا. 

توێژینەوەکە دەریخستووە، کە جومگە گرنگەکانی وەکو ڕێکخستن و بانگەواز و دارایی، بەدەست خزمە نزیکەکانی ئەمینداری ئەو حزبەوەن و ڕێگە بە گۆڕانکاریی لەو جومگانەدا نادرێت، ئەمەش وایکردووە حزبەکە هەنگاو بەرەو بنەماڵەیی بوون بنێت. 

بابەتێکی تر کە توێژینەوەکە ئاماژەی پێکردووە، بریتییە لە پێکهێنانی بەرەیەکی ئیسلامیی و زیاتر تۆخکردنەوەی "هزری ئیخوانییەت"ه‌ کە یەکگرتوو ئیستا هەوڵی بۆ دەدات، بەڵام توێژینەوەکە ئەو هەوڵە بەشكستخواردو لەقەلەم دەدات، چونکە دۆخی کوردستان و باری ئیخوانەکان لە ناوچەکەدا یارمەتیدەر نین بۆ سەرکەوتنی ئەو بیرۆکەیە. 

سەنتەری لیکۆڵینەوەی ئایندەیی، تایبەتمەندە بە ئەنجامدانی توێژینەوە لسەر پرسە سیاسیی و ئابوریی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان و ناوچەکە و جیهان و ئەمەش دووەم ڕانانی ئایندەییەتی کە بڵاویکردووەتەوە. 

توێژینەوەکانی ئەم سەنتەرە لەلایەن کەسانی خاوەن پسپۆڕیی و کۆمەڵێک مامۆستای زانکۆ جیاوازەکانەوە ئەنجامدەدرێن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©