هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌

هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌

پرس میدیا

پارێزگاری سلێمانی په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌  ئاڕاسته‌ی هاوڵاتیان كرد و رایگه‌یاند: "دەخوازین نەورۆزی ئەمساڵ، كۆتایی زاڵبوون بێت بەسەر پەتای كۆرۆناداو خودای گەورە تەواوی مرۆڤایەتیی لەم دەردە بپارێزێت".

هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر، له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "دەخوازین نەورۆزی ئەمساڵ، كۆتایی زاڵبوون بێت بەسەر پەتای كۆرۆناداو خودای گەورە تەواوی مرۆڤایەتیی لەم دەردە بپارێزێت، دەرفەتێك بێت بۆ پابەندبوون و دروستبوونی ئیرادەو ئینتمایەكی گەردونی، كە ئەنجامەكەی هەماهەنگیی‌ و هاوكاریی‌ و مرۆڤ سالاریی دوور لە جیاكاریی‌ و شەڕو خۆسەپێنی‌ و پەرێزپارێزیی لێبكەوێتەوە".


ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانی:

پەیامی پیرۆزبایی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆزو دەستپێکی ساڵی نوێی کوردیی.

بەناوی خودای خوڵقێنەری كاربەجێوە

هاونیشتمانانی جوامێرو بەڕێزی كوردستان‌و پارێزگای شكۆداری سلێمانی،

خۆشەویستانی ڕەوەندی كوردیی لە هەر پنتێكی ئەم جیهانەدا..

هەموو ئەو دەوڵەت و میللەت و نەتەوەو خەڵكانەی لە هەر شوێنێكی ئەم دنیایەدا لەگەڵ نەورۆزی كوردستاندا، گەردون و بوون و ژیان‌و سروشت‌و ژینگەو ڕەسەنایەتیی و مرۆڤایەتیی‌و شارستانێتی دەكەنەوە؛
«جەژنی نەورۆزتان پیرۆز بێت»

دەخوازین نەورۆزی ئەمساڵ، كۆتایی زاڵبوون بێت بەسەر پەتای كۆرۆناداو خودای گەورە تەواوی مرۆڤایەتیی لەم دەردە بپارێزێت، دەرفەتێك بێت بۆ پابەندبوون و دروستبوونی ئیرادەو ئینتمایەكی گەردونی، كە ئەنجامەكەی هەماهەنگیی‌ و هاوكاریی‌ و مرۆڤ سالاریی دوور لە جیاكاریی‌ و شەڕو خۆسەپێنی‌ و پەرێزپارێزیی لێبكەوێتەوە.
نەورۆز پێمان دەڵێت هەموو یەكین، ئاشتیی‌ و ئاسایش‌ و ئابووریی رەواو ئاوەدانیی‌ و دادپەروەریی مرۆڤایەتیی بەرەو ئارامیی‌ و جێگیریی‌ و خۆشەویستیی دەبات.

كۆرۆنا پێمان دەڵێت هەموو یەكن، لەبەرامبەر هەر هەڕەشەو مەترسیی‌و كارەساتێكی گەردونیی‌و سروشتیی‌و لادانێكی مرۆییدا.ئەمڕۆ جیهان زیاتر لە هەر كاتێك پێویستی بە تەبایی‌و یەكڕیزیی‌و بەیەكەوە كاركردنە بۆئەوەی بتوانێت مانا ڕاستەقینەكانی بوونی مرۆڤایەتیی بپارێزێت.

بەناوی خەڵك‌ و پارێزگای سلێمانییەوە، نەورۆز لە هەمووتان پیرۆز دەكەین، هاوخەمیی‌ و پشتیوانیی‌ و پیرۆزبایی دۆستان‌ و هاوڕێیانمان لە تەواوی كونسڵخانە و باڵیۆزخانە و دەوڵەتانی وڵاتان‌ و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانەوە، بەسوپاس‌ و  رێزەوە وەرگرتووە، پابەندیی‌ و هۆشیاری هاونیشتمانانی كوردستان‌ و پارێزگاكەمان بە خۆپارێزیی‌ و پەیڕەوكردنی ڕێنماییە تەندروستی‌ و كارگێڕییەكانەوە، مایەی سوپاس‌ و ستایش كردن‌ و پیرۆزبایی كردنە.

پشتیوانیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌ و كارو ئەركی بەرپرسانەی دڵسۆزانەی خۆنەویستانەی هەموو یەكە كارگێڕیی‌ و دامودەزگاكانی حكومەتی خۆجێی پارێزگای سلێمانی شایانی رێزو پێزانین‌ و سوپاسكردنێكی بێپایانن.

ئەم دۆخە دەرفەتێكە بۆئەوەی دڵمان بەهێزتر رایەڵەو پردو پەیوەندییەكانی بە نەورۆزو رۆژی نوێی سەركەوتنە نەتەوەیی‌ و نیشتمانیەكانمانەوە پابەند بكات‌ و ئەو پەندە بیری هەموومان بێنێتەوە، كە هەركاتێك یەكبووبین، دوژمنەكانمان چەندە بەهێزبووبن، سەركەوتووین، هەركاتێكیش پەرتبووبین، دوژمنەكانمان چەندە لاوازیش بووبن، ژێركەوتووین.

لێرەوە داوا لە هەموو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان دەكەم، نەورۆز بكەنە وێستگەی گەیشتن بەیەك‌ و كۆتایی بە ساردیی‌ و بە تەریكیی‌ و دووریی‌ و پەرتیی‌ و گومان‌ و بەریەككەوتن‌ و هێرش‌ و پەلامارو شەڕ بهێنن.
هەمووتان، نەورۆز پیرۆزتر بكەن؛ بە ئاشتیی.
جەژنی نەورۆزی پیرۆزتان؛ پیرۆز.

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
(١)ی نەورۆزی (٢٧٢٠)ی کوردی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©