ئاسایشی هەولێر: بکوژانی هاوڵاتییەک دەستگیرکران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئاسایشی هەولێر: بکوژانی هاوڵاتییەک دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر: بکوژانی هاوڵاتییەک دەستگیرکران


پرس میدیا

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی ڕاگەیاند، کە دانیان بەوەداناوە هاوڵاتییەکیان کوشتووە بەمەبەستی دزینی پارە و ئۆتۆمبێلەکەی.

بەگوێرەی  ڕاگەیەنراوێکی ئاسایش، دوای ئەوەی لە رێکەوتی 27-2-2020 تەرمی هاوڵاتی دەشتی فیصل محی الدین بە کوژراوی دۆزرایەوە، تیمەکانیان هەڵسان بە بەدواداچون و کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوان.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەئەنجامدا توانیان دوو تاوانبار بەناوەکانی (م.ا.م)، (و.ع.ف) دەستگیر بکەن کە دانیشتووی شاری هەولێرن و هەڵسابوون بە کوشتنی ناوبراو بەمەبەستی دزینی پارەو ئۆتۆمبێلەکەی.

دەقی راگەیەندراوەكە: 

ڕاگەیاندراوێک لە ئاسایشی هەولێرەوە

 لە رێکەوتی ٢٧-٢-٢٠٢٠تەرمی هاووڵاتی(دەشتی فیصل محی الدین)بە کوژراوی دۆزرایەوە، تیمەکانی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە بەدواداچون و کۆکردنەوەی بەڵگەی تاوان ، لەئەنجامدا توانیان دوو تاوانبار بەناوەکانی (م.ا.م)و(و.ع.ف)دەستگیر بکەن کە دانیشتووی شاری هەولێرن هەڵسابون بە کوشتنی ناوبراو بەمەبەستی دزینی پارەو ئۆتۆمبێلەکەی. تاوانباران دانیان بە تاوانەکەداناوەو لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر بە ماددەی(٤٠٦)یاسای سزادانی عێڕاقی بەندکراون و ڕێککارە یاساییەکانیان لەبەرانبەر دەگیرێتەبەر.
لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە کەوا شەو نخونیمان لەپێناوی پاراستنی ئارامی و سەروماڵی هاووڵاتیانە و تاوانبارانیش هەرگیز لە دەستی یاسا دەربازیان نابێت.

                                                                                                      ڕاگەیاندنی
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
                                                                                                ١٨ /٣/٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©