لە بەریتانیا نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم کارەکانی رادەگرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

لە بەریتانیا نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم کارەکانی رادەگرێت

لە بەریتانیا نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم کارەکانی رادەگرێت

پرس میدیا

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كارەكانی خۆی لە بەریتانیا بۆ ماوەی هەفتەیەك رادەگرێت.


فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە:"بە هاووڵاتیانی ڕادەگەیەنێت لە بەریتانیا كە نوێنەاریەتی هەرێم لە لەندەن، لەمڕۆ دوو شەممە 23ی ئادار دەرگاكانی دادەخات تا دوو شەممەی داهاتوو، هۆكاری ئەم هەنگاوەش پەیوەندی بە ڕەوشی تایبەتی بەریتانیاوە هەیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێنماییە تەندروستییەكانی وڵاتەكە بۆ كەمكردنەوەی گردبوونەوە و قەرەباڵغی لەپێناو بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە."

ئاماژەبەوەشکراوە: "نوێنەرایەتی هەرێم لەپێناو زامنكردنی سەلامەتی ڕەوەندی كوردی و هاووڵاتیانی كوردستانی لە بەریتاینا كە سەردانی وڵاتەكەیان كردووە لەگەڵ ئەوانەی لە بەریتانیا دەخوێنن، بە هەمان شێوە كارمەندانی نوێنەرایەتی، پێویستە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان و ئەو ئامۆژگارییانە ببن كە لەلایەن دامەزراوەی تەندروستی فەرمی بەریتانیاوە دەچوون، و دەبێت لە ماڵەكانی خۆیان بمێننەوە بۆ پارێزگاریی لە خۆیان و كەسوكاریان و چواردەوروییان."

نوێنەرایەتییەکە، هەروەها هیوای لەشساغیی و سەلامەتیی بۆ ڕەوەندی كوردستانی و هاووڵاتیانی هەرێم لە بەریتانیا خواستووە و تەئكیدی لەسەر تێپەڕبوونی ئەم تەنگژەیەش كردۆتەوە لەگەڵ تەئكیدكردنەوە لەسەر پێویستی پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكانی وڵاتەكە.

فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی کوردستان لە بەریتانیا، داواشی لە ڕەوەندی كوردستانی و هاووڵاتیانی هەرێم لە بەریتانیا كردووە، "پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی ((02039279870) تایبەت بە نوێنەرایەتییەكەیانەوە بكرێت بۆ كاریی پێویست."


داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©