بانکی ناوەندیی عێراق بڕیارێک لەبارەی بەکارهێنانی پارەی کاشەوە دەردەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بانکی ناوەندیی عێراق بڕیارێک لەبارەی بەکارهێنانی پارەی کاشەوە دەردەکات

بانکی ناوەندیی عێراق بڕیارێک لەبارەی بەکارهێنانی پارەی کاشەوە دەردەکات

پرس میدیا

بانکی ناوەندیی عێراق بڕیارێکی لەبارەی بەکارهێنانی پارەی کاشەوە دەرکرد و وەک هاندانێک بڕیاریدا سەرجەم بازرگانان و هاوڵاتیان ببەخشرێن لە هەر ڕسومات و عمولەیەک لە مامەڵەی ئەلیکترۆنیدا بۆ ماوەی شەش مانگ. 

بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی عێراق کە ئەمڕۆ دەرچووە ئەوەی تێدا هاتووە کە وەک هاندانێک بۆ هاوڵاتیان و بازرگانان بۆ ئەوەی مامەڵە بە پارەی کاشەوە نەکەن و ڕوو بکەنە مامەڵەی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی بانکە ئەلیکترۆنیەکان و ئاڵوگۆڕی ژمارەی ئەلیکترۆنی سەرجەم ڕسومات و عمولە و هەر تێچوویەکی تری مامەڵە ئەلیکترۆنیەکان ببەخشێت. 

بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی عێراق وەک ڕێگەیەک بۆ خۆپارێزی هاوڵاتیانە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و سەرجەم ڕسوماتەکان بۆ ماوەی شەش مانگ لە هاوڵاتیان وەرناگیرێت. 

ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندیی دوای ئەوە هات کە لە هەفتەی ڕابردوودا حکومەتی عێراق داوای لە هاوڵاتیان کرد کە خۆیان بەدور بگرن لە مامەڵەکردن بە پارەی کاشەوە و مامەڵە ئەلیکترۆنیەکان بەکار بهێنن، چونکە ڕێنماییە پزیشکیەکان ئاماژەیان بەوە کردووە یەکێک لە رێگاکانی گواستنەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا مامەڵەکردنە بە پارەی کاشەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©