ویلایەتێكی ئەمریكا كەرەنتینەكرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ویلایەتێكی ئەمریكا كەرەنتینەكرا

ویلایەتێكی ئەمریكا كەرەنتینەكرا


پرس میدیا 


سەرۆکی‌ شارەوانی‌ لۆس ئەنجلۆسی‌ ویلایەتی‌ کالیفۆرنیای‌ ئەمریکا بڕیاری کەرەنتینە کردنی‌ سەرجەم دانیشتوانی‌ شارەکەی دا کە زیاترە لە چوار ملیۆن کەس دەبێت.


ئەمڕۆ هەینی ئیریک گارسیتی‌، سه‌رۆكی شاره‌وانی لۆس ئه‌نجلۆس لە تویتێکدا كە لەهەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە،  داوای لە هاوڵاتیان کردووە، جگە لە کاری زۆر پێویست نەبێت، نەچنە دەرەوە و ئەو رێکارانەش بۆ پاراستنیان دەگیرێتەبەر.

لەلایەکی‌ دیکەوە، جافن نیوزوم، حاكمی ویلایەتی كالیفۆرنیا فەرمانی دەرکرد، دانیشتووانی ویلایەتەكە لە ماڵەكانیان بمێننەوە بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشكردووە،  لە ئێستادا لەسەر ئاستی‌ تاک و کۆمەڵ پێویستە هەوڵێکی‌ زیاتر بدرێت بۆ ئەنجامدانی‌ ئەو رێکارانەی‌ کە دەگیرێنەبەر بۆ رووبەڕوبوونەوەی‌ ڤایرۆسەکە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا لە ئەمریکا 14 هەزار و 365 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 217 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و 125 کەسیش چاکبوونەتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©