بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كرێته‌وه‌ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كرێته‌وه‌

بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو ده‌كرێته‌وه‌

پرس میدیا 

به‌ بڕیاری قایمقامی سلێمانی سبه‌ینێ بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌كرێنه‌وه‌. 

ئه‌مرۆ له‌ قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌ ئاماده‌ بوونی به‌رێوه‌به‌ری ئاسایش و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و قایمقام و و لایه‌نی ته‌ندروستی و ئه‌نجومه‌نی بازاری دراوی سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدراو تێێدا بڕیار درا كه‌ هه‌ردوو بازاری دارایی سلێمانی (بازاری دۆلاره‌كه‌ و شه‌وكه‌تی مه‌لا) له‌ سبه‌ینێ شه‌ممه‌ه‌وه‌ كراوه‌ ده‌بن. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كه‌ كۆمپانیا و نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆرڕ بۆ راییكردنی حه‌واڵه و هاورده‌كردنی كاڵا و شمه‌ك و خۆراك چه‌ند مه‌رجێك دانراون كه‌ بریتیتن له‌: 

‎1- هه‌موو كۆمپانیا و نووسینگه‌یه‌ك باجی فه‌رمی پێ ده‌درێت. 

‎2- بۆ هه‌ر كۆماپانیایه‌ك ته‌نها دوو باجی پێ ده‌درێت بۆ كارمه‌نده‌كانی. 

‎3- بۆ هه‌ر كۆمپانیا و نووسینگه‌یه‌ك ته‌نها به‌ سێ رۆژ جارێك نووسینگه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌ به‌ر راییكردنی كاری حه‌واڵه‌و ئاڵوگۆری كۆمپانیا بازرگانیه‌كان. 

‎4- ئاسایشی ئابووری چاودێریكردنی جوڵه‌ی بازاره‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت. 

‎5- له‌ كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ تا كاتژمێر سێی پاشنیوه‌ڕۆ بازاڕه‌كه‌ كراوه‌ ده‌بێت . 

رۆژی شه‌ممه‌ 14ی ئازاری 2020، وه‌ك رێگرییه‌ك بۆ به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بازاڕی دارایی سلێمانی (بازاڕی دۆلاره‌كه‌ و شه‌وكه‌تی مه‌لا) داخران.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©