چەند بڕیارێکی گرنگ لە پارێزگاری هەولێرەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

چەند بڕیارێکی گرنگ لە پارێزگاری هەولێرەوە

چەند بڕیارێکی گرنگ لە پارێزگاری هەولێرەوە

پرس میدیا

پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، "دەتوانن لە کاتژمێر ١٢ی شەو بۆ ٥ی بەیانی هاتووچۆ بکەن". 

فرەسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە نوسراوێکی فەریمدا ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ئاماژەی بەوەکردووە، "هاوڵاتیان دەتوانن بۆ ئەنجامدانی کاری گرنگ لە کاتژمێر ١٢ی شەوەوە بۆ ٥ی بەیانی لەنێوان قەزا و ناحیەکان هاتووچۆ بکەن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "سەرجەم سەمونخانە و نانەواخانە و مارکێت و بەشی تیابەت بە خواردەمەنییەکان کراوە دەبن، هەروەها هەركەسێك لە هێزەكانی ناوخۆ، ئاسایش و پێشمەرگە، ئەگەر لە ئەرك نەبێت و بە ناسنامەی سەربازیی خۆیان هاتوچۆ بكەن، ڕێگەیان پێنادرێت و ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەبن و ئۆتۆمبێلەكانیشیان دەستیان بەسەردا دەگیرێت".

داڕشتنەوە: محمد


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©