وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كات

پرس میدیا 

وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، هەر کەس و لایەنێک تەشهیر و ناوزڕاندن بکا و هانی پێشمەرگە بدات لەگرتنەبەری رێککاری پێچەوانەی یاساو پرەنسیپەکانی سەربازی، رووبەڕوی دادگا و یاسایان دەکەینەوە. 

سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخ و ژیانی پێشمه‌رگه‌ و موچه‌كانیان، وه‌زاره‌تی كاروباری پیشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا هاتووه‌ "ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە دووپاتی دەکەینەوە، کە بەباشی لەدۆخ و گوزەرانی هێزەکانی پێشمەرگە تێدەگەین و بەسنگفراوانیەوە پێشوازی لەنیگەرانی و سەرنجەکانیان دەکەین لەسەر ماف و شایستە داراییەکانیان". 

له‌به‌شێكی تری راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "بەتوندی لەبەرامبەر هەر موزایەدەو ناوزڕاندنێک دەوستینەوە کە لەرێگەی ئەو پرسەوە بەوەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانمان بکرێت". 

هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ رێککارەکانی لیژنەی باڵای حکومەت بۆ رووبەڕووبونەوەی پەتای کۆڕۆنا و رێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستی، بۆتە هۆکاری دابەش نەکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگه، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەرێگەی وەزارەتی پێشمەرگه و وەزارەتی داراییەوە لەهەوڵی دۆزینەوەی رێگا چارەیەکی گونجاون بە دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی مووچە لەزووترین کاتدا، بەجۆرێک زیان نەگەینێت بەپڕۆسەی کەرەنتینەی گشتیی وتەندروستی هەمووان . 

له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌ڵێت "هەر کەس و لایەنێکیش تەشهیر و ناوزڕاندن بکا و هانی پێشمەرگە بدات لەگرتنەبەری رێککاری پێچەوانەی یاساو پرەنسیپەکانی سەربازی، رووبەڕوی دادگا و یاسایان دەکەینەوه‌".

راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌ڵامێكه‌ بۆ لیوا ئەيوب يوسف سەعيد، فەرماندەی دەستەی سەرپەرشتياری ليوای سێ وحەوتی هێزەكانی پێشمەرگەی کوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه‌ باردودۆخی هێزەکانی پێشمەرگە ناسەقامگيرە و بە دۆخێکی خراپ و نالەباردا گوزەر دەکەن و گەيشتۆتە راددەيەک کە جێگای قبوڵکردن نەبێ.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©