ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان درێژكرایەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان درێژكرایەوە

ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان درێژكرایەوە

پرس میدیا 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ هه‌فته‌یه‌كی تر درێژكراوه‌ته‌وه‌. 

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان تـــــا ٢٨ی ئەم مانگە درێژکردەوە. 

هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگی‌ سور و سەربازی‌ و یارمەتی یە تەندروستییەكان و ته‌واری‌‌و و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه. 


ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه 

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان تـــــا ٢٨ی ئەم مانگە درێژکردەوە 

دوایی بڕیاری ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان لە له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی لە ٢٠٢٠/٣/١٧ بۆ ٢٠٢٠/٣/٢٤ 

ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٣/٢٣ لە ئاگاداری نامەیەکی تری نوێ دا بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا ٢٠٢٠/٣/٢٨ درێژ کردەوە ‌. 

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە‌ بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگی‌ سور و سەربازی‌ و یارمەتی یە تەندروستییەكان و ته‌واری‌‌و و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه. 

‌ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە. 

بەھیوای تەندروست باشی بۆ ھەموولایەک 

بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی 

٢٠٢٠/٣/٢٣ 


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©