چین نوێترین ئاماری کۆرۆنای بڵاوکردەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

چین نوێترین ئاماری کۆرۆنای بڵاوکردەوە

چین نوێترین ئاماری کۆرۆنای بڵاوکردەوە

پرس میدیا

تەندروستی چین رایگەیاند، "ڕیژەی تووشبووان و گیان لەدەستدان لە چین کەمبووەتەوە، بەڵام مەترسی ڤایرۆسەکە ماوە". 

تەندروستی چین ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠ رایگەیاند، "لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٣ کەس بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و کۆی گشتی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە ٣ هەزار و ٢٢٦ کەسن". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕێژەی تووشبوون و گیان لەدەستدان بەشێوەیەکی گشتی کەمی کردووە، بەڵام مەترسی ڤایرۆسەکە هێشتا ماوە". 

هەر بەگوێرەی ئامارەکە تا ئێستا ٨٠ هەزار و ٨٨١ کەس لە چین هەڵگری ڤایرۆسەکەن و ٦٨ هەزار و ٦٧٩ کەسی دیکەش چاکبوونەتەوە. 

ماوەی دوو مانگە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ زیاتر لە ١٢٠ وڵاتی جیهانی گرتووەتەوە و تا ئێستا ٧ هەزار و ١٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧٩ هەزار و ٣٥٠ کەسی دیکەش هەڵگری ڤایرۆسەکەن، هەروەها ٧٩ هەزار و٦١٧ تووشبوو چاکبوونەتەوە.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©