نهێنی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەبنكە سەربازییەكانی عێراق - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

نهێنی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەبنكە سەربازییەكانی عێراق

نهێنی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەبنكە سەربازییەكانی عێراق


پرس میدیا

ماوەی چەند رۆژێكە سوپای ئەمریكا دەستی بەكشانەوە لەژمارەیەك بنكەسەربازییەكانی لەعێراق و لەنوێرین پێشهاتیشدا ئەمڕۆ ئەمریكا لەسەربازگەی k1  كشایەوە، كشانەوەی سەربازانی ئەمریكا  بۆ بنكەسەربازییەكانی عەین ئەسەد و بەغدا ترس و دڵەڕاوكێی لای شیعەكان دروستكردووە و دەڵێن ئەمریكا هەوڵی كودەتای سەربازی دەدات. 

 نهێنی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەبنكە سەربازییەكانی عێراق چیە؟


سوپای ئەمریكا چەند رۆژێكە دەستی بەچەند جموجوڵێكی نائاسایی لەبەشێك لەبنكە سەربازییەكانی عێراق كردووە، ئەویش كشانەوەی سەربازەكانی ئەو وڵاتەیە لەبنكەكانی گەیارە و k1  هەروەها سەربازە كشاوەكان بەرەو بنكەكانی عەین ئەسەد لەئەنبارو بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لەهەولێر جوڵەیان كردووە.


هاشم هاشمی شارەزای سەربازی عێراقی لەو بارەوە دەڵێت،  كشانەوەی ئەمریكا لەعێراق هەمیشەیی نییە، چونكە ئەوەی هەیە تەنیا جێگۆڕكێی هێزەكانە لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر.

بەوتەی هاشمی ئەمریكا لەو بنكە سەربازییانە دەكشێتەوە، كە توانای خۆپارێزیان لاوازەو سەربازەكان لەو بنكانە جێگیر دەكات، كە توانای خۆپارێزیان زۆر بەهێزە.

دەشڵێت، بەم نزیكانە، كە سوپای ئەمریكا لەعێراق سیستەمی بەرگری موشەكی لەو بنكانە جێگیر دەكات، ئەویش سیستەمی موشەكی باتریۆتە، كە بەهێزترین سیستەمی موشەكی ئەو وڵاتەیە

كێشانەوەی دیبلۆماتكارانی ئەمەریكا لەعێراق هەنگاوێكە بۆ جێبەجێكردنی پلانی لێدانی حەشدی شەعبی 

هاوكات كەریم عەلێوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات  دەڵێت: كشانەوەی فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەبەغدا هەنگاوێكی دەستپێشخەرییانەیە بۆ جێبەجێكردنی پلانی هێرشكردنە سەر پێگە سەربازییەكانی عێراق لەوانە پێگەكانی حەشدی شەعبی.

علێوی باسیلەوەشكردووە، كێشانەوەی فەرمانبەر و دیبلۆماتكارانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا روونیدەكاتەوە، كە واشنتۆن پلانی ئەوەی هەیە هێرشی سەربازی بكاتە سەر پێگەكانی حەشدی شەعبی و گرووپەكانی بەرگری ‌و سەركردەكانیان، كە ئەوان دەیانەوێت دیپلۆماتكار و فەرمانبەرەكانیان لە هەر پەرچەكردارێكی هێرشكردنە سەر پێگەكانی حەشدی شەعبی بپارێزن.

بەوتەی پەرلەمانتارەكەی فەتح، ئامانج لە كێشانەوەی هێزە سەربازییەكان لە بنكە سەربازییە بچووكەكانەوە بۆ بنكە سەربازییە گەورەكان لە عێراق بۆ ئەوەی توانا و هێزی بەرگریكردن و خۆپاراستنیان زیاتر بێت، ئەوان دەترسن بنكە سەربازییە بچووكەكان بكەون بەر هێرشی چەكداری گروپە چەكدارییەكان، لەبەر ئەوە هەموو هێزەكانیان لەچەند بنكەیەكی سەربازی سەرەكیدا كۆكردووەتەوە تا بەشێوەیەكی باشتر پارێزراو بن.

پێشی وایە، ئەمەریكا هیچ پلانێكی پاشەكشەی هێزەكانی لەعێراقدا نییە، بەڵكو ئەوەی هەیە دووبارە دابەشكردنەوەی هێزەكانە و جێگیركردنیانە لە بنكە سەربازییە سەرەكییەكان ، تەنانەت هێزەكانی ئەمەریكا كار لەسەر مانەوە و بەهێزكردن و قایمكردنی بنكە ئەو بنكانە دەكەن.


نیویۆرك تایمز: ئەمەریكا لەدژی ئێران پلانی گرژكردنی دۆخی سەربازی عێراقی هەیە


لەسەر هەمان پرس كەپرسی گەرمی ئەمریكییەكان وعێراقییەكانە رۆژنامەیەكی ئەمەریكی بڵاویكردەوە، سوپای ئەمەریكا لە عێراق ڕێنمایی و فەرمانی تازەی بۆ هاتووە بۆ ئەوەی دۆخی سەربازی لە عێراق لەدژی هاوپەیمانەكانی ئێران گرژتر بكەن.

بەپێی رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"ی ئەمەریكی، وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا بەمەبەستی لێدان و وێرانكردنی ئەو گرووپ و ڕێكخراوە چەكدارییانەی ئێران پشتیوانیان دەكات و هەڕەشەی بەئامانجگرتنی هێزەكانی ئەمەریكا دەكەن، فەرمانی بە فەرماندە سەربازییەكان كردووە پلانی زیاتر گرژكردنی دۆخی سەربازی لە عێراق دابنێن، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە فەرماندە سەربازییە باڵاكانی ئەمەریكا لە عێراق هۆشداریان داوە لەوەی رەنگە هەڵمەتێكی سەربازی لەو جۆرە خوێناوی بێت و مەترسی هەڵگیرسانی جەنگی لەگەڵ ئێران لێبكەوێتەوە.

هەر لەوچوارچێوەیەدا رۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوە شكردووە، كە فەرماندە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق پنتاگۆنیان ئاگاداركردووەتەوە، ئەو هەڵمەتەی واشنتۆن پلانی بۆ دادەنێت پێویستی بەرەوانەكردنی هەزاران سەرباز دەبێت.

باسیلەوەشكردووە، مایك ئیسپەری وەزیری بەرگری ئەمەریكا مۆڵەتی دانانی پلانی ئەو پرۆسەیەی لەعێراق داوە تا بژاردەكانی وەڵامدانەوەی میلیشیاكانی سەر بە ئێران لەبەردەمی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بێت.

رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، گەورە بەرپرسانی وەك مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوە و رۆبەرت ئۆبراینی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریكا بەردەوام داوا دەكەن ڕێكاری دوژمنكارانە لەدژی ئێران بگیرێتەبەر، بۆیە ئێستا ئەو كەسانە پێیان وایە سەرقاڵبوونی ئێران بە قەیرانی كۆرۆناوە دەرفەتێكی باشە بۆ تێكشكاندنی هاوپەیمانەكانی لە عێراق.

“شیعەكان ترسیان لەوە هەیە ئەمریكا كودەتای سەربازی لەعێراق ئەنجامبدات” 

ئەمیر موسەوی دیبلۆماتكاری پێشووی ئێران دەڵێت: بەڵگە و تۆماری دەنگییان لایە دەیسەمێنێت ئەمەریكییەكان نیازی ئەنجامدانی كودەتای سەربازیان لە عێراق هەیە.

بەوتەی موسەوی ، بەشێك لەو تۆمارانە رادەستی كەناڵی تەلەفزیۆنی "عالەم"ی ئێرانی كراون و كەناڵەكەش لەم رۆژانەدا بڵاویان دەكاتەوە.

موسەوی لەبەشێكی تری لێدوانەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە ئەو مانۆرە سەربازییانەی ئەمەریكا لە وڵاتی ئیمارات كردوونی لەو شوێنانەدا كراون، كە كۆڵانەكانیان لە كۆڵانەكانی نەجەف و كەربەلا و كازمییە دەچێت، گرتووخانەكەش هاوشێوەی گرتووخانەی حوتە لەناسرییە.

هەروەها دەڵێت: بەشێك لەو عێراقییانەی بەشداریان لە مانۆرە سەربازییانەدا كردووە لە پرۆسەكانی ئازادكردنی شاری موسڵ بەشدار بوون.


هاوكات  محەمەد بەلداوی پەرلەمانتاری كوتلەی سادیقوونە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە بەپێی ئەو بەڵگانەی بەردەستیان كەوتوون پلانیكی ئەمەریكی هەیە بۆ روودانی كوردەتای سەربازی لە عێراق، كە یەكێك لەو بەڵگانە بریتییە لەجوڵاندنی شانە نوستووەكانی داعشە لە پارێزگاكانی نەینەوا و سەلاحەددین و دیالە.

بەقسەی بەلداوی یەكێكی تر لە بەڵگەكانی بەردەستیان بەوەی ئەمریكا نیازی كودەتای سەربازی هەیە بریتییە لە گوشارەكانی ئەمەریكا لەحكومەتی عێراق بۆ ئەوەی زیندانییەكان ئازاد بكات بەپاساوی ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لەراستیدا واشنتۆن دەیەوێت دواتر ئەو كەسانە بە جێبەجێكردنی پیلانەكانی بەكاربهێنێت .

هەر پەیوەست بەو بابەتە ، زافر شەمەری شارەزای ئەمنی عێراقی پێیوایە ئێران بۆ مەرامی سەپاندنی پاڵێوراوەكەی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی حكومەت برەو بە هەواڵی ڕوودانی كوردەتای سەربازی لە عێراق دەدات.

داڕشتنەوە: ئ. خ

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©