هاووڵاتییەک دوای گەڕانەوەی لە ئێران دەستگیرکرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هاووڵاتییەک دوای گەڕانەوەی لە ئێران دەستگیرکرا

هاووڵاتییەک دوای گەڕانەوەی لە ئێران دەستگیرکرا

پرس میدیا

پۆلیسی سلێمانی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستگیركرد، كه‌ له‌ وڵاتی ئێرانه‌وە‌ گه‌ڕابوویەوە هه‌رێمی كوردستان و خۆی به‌تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان نه‌ناسندبوو.


راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت: دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هه‌واڵده‌رێكه‌وه‌ زانیاری گه‌یشته‌ هێزه‌كانی پۆلیس كه‌ هاووڵاتییه‌ك له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و خۆی به‌تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان نه‌ناسندووه‌، بنكه‌ی پۆلیسی چوار چرا لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكردوو به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ی عه‌لی ناجی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا توانرا هاووڵاتییه‌كه‌ له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڕه‌كێك له‌شاری سلێمانی ده‌ستگیركراو ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا كرا .

رونیشکردوەتەوە: هاووڵاتیه‌كه‌ ناوی ( ع ، ح ، ف ) له‌دایكبووی 1957 و له‌ 17-2-2020 له‌ وڵاتی ئێرانه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و خۆی به‌تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان نه‌ناساندووه‌ .

بۆیه‌ لێره‌وه‌ داوا له‌و هاووڵاتیانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ زانیارییان هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ركه‌سێك كه‌ له‌وڵاتی ئێرانه‌وه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و خۆی به‌تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان ناناساندووه‌ په‌یوه‌ندی به‌هێڵه‌ گه‌رمه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ بكه‌ن به‌ژماره:‌ 104 به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن، 105 به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاون.

داڕشتنەوە: باران













ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©