یەکەم لایەن دژی بڕیارەکەی سەرۆککۆمار هاتەدەنگ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

یەکەم لایەن دژی بڕیارەکەی سەرۆککۆمار هاتەدەنگ

یەکەم لایەن دژی بڕیارەکەی سەرۆککۆمار هاتەدەنگ

پرس میدیا

هاوپەیمانی فەتح وەک یەکەم فراکسیۆنی پەرلەمانی عێراق راسپاردنی عەدنان زەرفی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە راسپێردرا رەتدەکاتەوە. 

هاوپەیمانی فەتح دووەم بەهێزترین هاوپەیمانێتی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی هادی عامری ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠ پاش راسپاردنی عەدنان زەرفی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە، بەفەرمی رەتیکردەوە. 

هاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەکردووە، "سەرۆککۆمار هەنگاوێکی زۆر نادەستوری ناوە و بەهیچ جۆرێک رازی نابن بەو بریارە و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی ئەو هەنگاوە نا دەستوریە هەڵوەشێتەوە". 

هەروەها "سەرۆککۆمار بەرپرسە لە ئەگەری هەر کاردانەوەیەکی هێزە سیاسیەکان و شەقام بەهۆی راسپاردنی عەدنان زەرفییەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت". 

هاوپەیمانی فەتح دووەم بەهێزترین هاوپەیمانێتییە لە پەرلەمانی عێراقدا کە خاوەنی ٤٧ کورسی پەرلەمانییە.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©