ژماره‌یه‌ك بەرپرسى باڵای سەربازى و مەدەنى سعودییە دەستگیرکران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ژماره‌یه‌ك بەرپرسى باڵای سەربازى و مەدەنى سعودییە دەستگیرکران

ژماره‌یه‌ك بەرپرسى باڵای سەربازى و مەدەنى سعودییە دەستگیرکران

پرس میدیا 

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، هێزێکى تایبەتى سەر بە پادشاى سعودییە نزیکەى 300 بەرپرسی سەربازى و مەدەنیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتى گەندەڵى. 

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، سعودیە 298 بەرپرسی وڵاتەکەی دستگیر كردووه‌، بەهۆی ئەوەی گومانیان لێدەکرێت تێوەگلابن لە تاوانەکانی بەرتیل دان و سوود وەرگرتن لە دەسەڵاتەکانیان و لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت، لەنێو دەستبەسەر کراوەکاندا ئەفسەری سوپا و پۆلیسیان تێدایە. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، كه‌ به‌پێی وته‌ی لیژنەی چاودێری و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی سعودیە، کۆمەڵێک بەرپرسی پەیوەندیدار دەستیان بەسەردا گیراوە و تاوانبار دەکرێن بە تۆمەتی بەرتیل و قۆرخکردن و لەناوبردنی پارەی گشتی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات. 

هه‌روه‌ها روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ لەنێو دەستبەسەرکراوەکاندا هەشت ئەفسەری سوپا و خانەنشینکراویان تیادایە كه‌ به‌وته‌ی لیژنەکە دەستیان هەبووه‌ لە تاوانی بەرتیل دان و سپیکردنەوەی پارە لەنێوان ساڵەکانی 2005 ەوە بۆ 2015 گرێبەستەکانی وەزارەتی بەرگرییان بۆ سوودی خۆیان بەکارهێناوە. 

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، كه‌ 29 کەسی دیکە لە بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ دەستبەسەر کراون. 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هەفتەى رابردوو محەمەد بن نایف، ئەحمەد بن عەبدولعەزیز و چەند ئەندامێکى دیکەى شاهانەى سعودییە بە تۆمەتى ناپاکى دەستگیرکران.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©