توشبوونی هەشت حاڵەتی دیكەی كۆرۆنا لەهەرێم راگەیەندرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

توشبوونی هەشت حاڵەتی دیكەی كۆرۆنا لەهەرێم راگەیەندرا

توشبوونی هەشت حاڵەتی دیكەی كۆرۆنا لەهەرێم راگەیەندرا


پرس میدیا


وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٣٢٧) پشکنین وەرگیرا و لەئەنجامدا نۆ كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون. 


لەراگەیەندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردووە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٣٢٧) پشکنین وەرگیڕا، کە (٢٠٣) لە شاری هەولێر و (٩٦) لە شاری سلێمانی و (٢٨) شاری دهۆك. 

باسلەوەشكراوە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی (٨) پۆزەتیڤ ، کە(٥) پیاو و (٣) ئافرەت، لە نێویاندا پیاوێك بەهۆی نەخۆشیەکی کوشندەی درێژخایەن دوای گیانسپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو.
هەروەها لە پارێزگای دهۆكیش (١)  ئافرەت پۆزەتیڤ.

دەقی راگەیەندراوەكە: 
ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (٢٧)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٤٦٧١) هاوڵاتین لە (٢٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٥٧٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٨٧) لە هەولێر، (٣٣٩) لە سلێمانی، (٢٩٨) لە دهۆك، (٣٨) لە هەلەبجە، (٣٢) لە گەرمیان، (٥٤) لە ڕاپەرین، (٢٥) لە کۆیە وە (٣٠٩٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٧٨) هاوڵاتی.

2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٣٢٧) پشکنین وەرگیڕا، کە (٢٠٣) لە شاری هەولێر و (٩٦) لە شاری سلێمانی و (٢٨) شاری دهۆك.
دەرەنجام (٩) تووشبووی نوێ تۆمارکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:-

پارێزگای هەولێر لە کۆی (٢٠٣) پشکنین (٧٢) نیگەتیڤ بوو وە (١٣١) پشکنین ماوە لە کاتژمێرەکانی داهاتوو دەردەچێت.
سنووری پارێزگای سلێمانی (٨) پۆزەتیڤ ، کە(٥) پیاو و (٣) ئافرەت، لە نێویاندا پیاوێك بەهۆی نەخۆشیەکی کوشندەی درێژخایەن دوای گیانسپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو.

پارێزگای دهۆك (١)  ئافرەت پۆزەتیڤ.

3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٨٥) تووشبووە،  لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٢٢) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە تکا دەکەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
 وەزارەتی تەندروستی             
  حکومەتی هەرێمی کوردستان
      ٢٣ی ئازاری٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©