بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رونکردنەوە دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

  بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رونکردنەوە دەدات

پرس میدیا

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە پێناو تەندروستیی گشتیی، رۆژانە پشکنینی ڤایرۆسەکە بۆ ئەو کەسانەدەکەن کە خزمی مامۆستا ئایینییەکەن یان سەردانی پرسەکەیان کردوە.


د. سەباح هەورامیی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "زۆرێک لە فانە بەرێزەکانم و هاوڵاتیانی خۆشەویست پرسیار دەکەن دەربارەی بۆچی کەیسی هاوەڵان و نزیکانی مامۆستا ئاینیەکەی شاری سلێمانی زۆرن رۆژانە ئەنجامی پشکنینیان بڵاودەکەینەوە؟"

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات: "بەرێزان ئێمە قۆناغی یەکەم کەسوکاری مامۆستا و نزیکەکانیانمان تێست کردوەو رۆژانەش ئەوبەرێزانەی سەردانی پرسەی خوالێخۆش بوویان کردوە یان دۆست و خزمانی مامۆستان دەیانەوێت لە تەندروستیان دڵنیابن سەردانمان دەکەن."

بەڕێوەبەری تەندروستی شارەکە جەختیشکردەوە: "ئێمەش تێستی ڤایرۆسەکەیان بۆ دەکەین تەنها لە پێناو تەندروستی دۆستانی مامۆستا و هاووڵاتیان بەگشتی، رۆحی مامۆستا شادبێت و خوای گەورە هەموولایەک بپارێزێت."

داڕشتنەوە: باران


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©