خاڵە چاودێرییەکان لەگەڵ ئێران زیاد دەکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

خاڵە چاودێرییەکان لەگەڵ ئێران زیاد دەکرێت

خاڵە چاودێرییەکان لەگەڵ ئێران زیاد دەکرێت

پرس میدیا

چەندین خاڵی نوێی چاودێریی، بۆ رێگرییکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران زیادكران.


كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووك، راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە ئاماژە بەوەدەکات کە خاڵەكانی چاودێریی لە سنوورەكان زیادكراون.

جێگری پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە بە هاوكاریی پاسەوانی سنوور و لیژنەی كتوپڕی پارێزگا و بە هاوكاریی ئامێرەكانی بەڕێوەبەرایەتیی رێگاوبانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی هەڵەبجە و سەرجەم سەرۆكایەتی شارەوانییەكان چەند خاڵێكی دیكەی چاودێری لەسەر سنوور زیادكران.

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێران، دەیان هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی خۆیان لە كەرەنتینەکردن بشارنەوە، بە قاچاخ لە ئێرانەوە لە سنوورەكانەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.








داڕشتنەوە: باران

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©