پارێزگاری سلێمانی مژدەی چارەسەرکردنی راگه‌یاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پارێزگاری سلێمانی مژدەی چارەسەرکردنی راگه‌یاند

پارێزگاری سلێمانی مژدەی چارەسەرکردنی راگه‌یاند

پرس میدیا 

پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ كۆمپانیایه‌كی پیشەسازیی دەرمان بەوپەڕی تواناوە بەردەوامە لە کارکردن بۆ بەرھەمھێنانی گیراوە خوێنبەرییەكان بەھەموو جۆرەكانیەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی. ده‌شڵێت: ئه‌و ده‌رمانه‌ی بڕیاری لەسەر دراوە بەپێی لێكۆڵینەوە جیھانییەكان، چارەسەری پەتای كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID 19) دەكات. 

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك په‌یامێكی به‌ناوی مژده‌ی چاره‌سه‌ر كردن بڵاویكرده‌وه‌و تێدا هاتووه‌ "کۆمپانیای پایۆنێر ئاگاداریکردینەوە، کە كۆمپانیای پایۆنێر بۆ پیشەسازیی دەرمان بەوپەڕی تواناوە سەرباری ئەم بارودۆخە سەختەی عێراق پێیدا تێدەپەڕێت بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بەدرێژایی رۆژ بەردەوامە لە کارکردن بۆ بەرھەمھێنانی گیراوە خوێنبەرییەكان بەھەموو جۆرەكانیەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی". 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ "كۆمپانیاكە هەموو تواناکانی خۆی خستووەتەگەڕ بەبەردەوامیی، بەمەبەستی دابینكردنی ئەو دەرمانەی بەم دواییانە بڕیاری لەسەر دراوە بەپێی لێكۆڵینەوە جیھانییەكان، كە چارەسەری پەتای كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID 19) دەكات". 

پارێزگاری سلێمانی جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ "ئومێد وایە دەست بكرێت بە بەرھەمھێنانی لەچەند رۆژێكی كەمی داھاتوودا، كە دەتوانرێت لە مانگی داھاتوودا بەبێ بەرامبەر بگاتە دەست نەخۆش، لەپێناو دڵسۆزیی و پابەندیی كۆمپانیاكەمان بۆ هەر یارمەتییەک كە بەرپرسیارێتی نیشتمانیی دەیخوازێت". 



ده‌قی په‌یامه‌كه‌... 

مژده‌ی چاره‌سه‌ر كردن 

ئەمڕۆ بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای پایۆنێر ئاگاداریکردینەوە، کە كۆمپانیای پایۆنێر بۆ پیشەسازیی دەرمان بەوپەڕی تواناوە سەرباری ئەم بارودۆخە سەختەی عێراق پێیدا تێدەپەڕێت بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بەدرێژایی رۆژ بەردەوامە لە کارکردن بۆ بەرھەمھێنانی گیراوە خوێنبەرییەكان بەھەموو جۆرەكانیەوە بۆ وەزارەتی تەندروستی بۆ پشتگیری سێكتەری تەندروستی عێراق. 

ھاوكات كۆمپانیاكە هەموو تواناکانی خۆی خستووەتەگەڕ بەبەردەوامیی، بەمەبەستی دابینكردنی ئەو دەرمانەی بەم دواییانە بڕیاری لەسەر دراوە بەپێی لێكۆڵینەوە جیھانییەكان، كە چارەسەری پەتای كۆرۆنا ڤایرۆس (COVID 19) دەكات و بریتیە لە (Hydroxychloroquine Sulphate 200 mg tablet)، سەرباری ئامادەكراوی (Azithromycin). بەرھەمەكە بە كرداریی و لەناو لیستی ئامادەكراوانی كۆمپانیاكەماندا بەناوی (Zitroneer 500 mg) ئومێد وایە دەست بكرێت بە بەرھەمھێنانی لەچەند رۆژێكی كەمی داھاتوودا، كە دەتوانرێت لە مانگی داھاتوودا بەبێ بەرامبەر بگاتە دەست نەخۆش، لەپێناو دڵسۆزیی و پابەندیی كۆمپانیاكەمان بۆ هەر یارمەتییەک كە بەرپرسیارێتی نیشتمانیی دەیخوازێت. 

ئەم هەنگاوە، هەنگاوێکی تەندروستیی زانستیی گرنگ دەبێت بۆ سەرکەوتن بەسەر پەتای کۆرۆنادا. 

پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی تەواوی پارێزگای سلێمانی بۆ سەرخستنی ئەم هەنگاوانە دەربڕی و، سوپاسی کاری دڵسۆزانەو بەرپرسیارانەی کۆمپانیای پایۆنێری کرد. 

هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە، کە لەسەر هەموو ئاست و تەوەرەکان بەردەوام دەبین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە مەترسیدارەو زاڵبوونی تەواویی بەسەر ئەم پەتایەدا. 



سوپاس بۆ دەستپێشخەرییەکانی پایۆنێر. 

سوپاس بۆ پابەندبوونی هاووڵاتیانی بەڕێز. 

سوپاس بۆ ئەرک و ماندوبوونی بەردەوامی سەرجەم دامودەزگاکان. 



د.هەڤاڵ ئەبوبەکر 

پارێزگاری سلێمانی 

٢٢/ ٣/ ٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©