سێ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

سێ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا

سێ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکرا

پرس میدیا

تەندروستی هەرێم رایگەیاند، "سێ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا".

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سێ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر تۆمارکرا کە سێ پیاوی تەمەن ٣٤ ساڵ و ٣٥ ساڵ و ٥٤ ساڵە، بەوەش تا ئێستا لە هەولێر ٤٨ حاڵەت تۆمارکراوە".

ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و زۆرێک لە پارێزگاکانی عێراق گرتووەتەوە و نوێترین ئاماری تووشبووان و گیان لەدەستدان و چاکبوونەوە بە ڤایرۆسەکە بزانە. 

بەگوێرەی نوێترین ئامار تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی ٦٩ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و ٢ حاڵەت گیانیان لەدەستداوە و ٤٨ حاڵەت چاکبوونەتەوە. 

لە پارێزگای هەولێر ٤٨ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و ٣ حاڵەت چاکبوونەتەوە، هەروەها لە پارێزگای دهۆک ٩ حاڵەت و لە پارێزگای هەڵەبجە ٢ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە. 

کۆی گشتی ئامارەکان لە هەرێمی کوردستاندا تا ئێستا ١٢٨ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و ٢ حاڵەت گیانیان لەدەستداوە و ٥١ تووشبوو چاکبوونەتەوە.

داڕشتنەوە: محمد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©